شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی ی.ن.ك، رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی، بەئامادەبوونی زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و دابان شەدەڵە، پێشوازییانكرد لە ژمارەیەكی زۆر لە كاسبكاران و پیشەوەران و كەسایەتی و چینوتوێژە جیاجیاكانی سنووری مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی.
لە كۆبوونەوەیەكدا، شێخ جەعفەر، ئاماژەی بەوەكرد كە لە زۆربەی كابینەكانی حكومەتی هەرێمدا، كەم و زۆر خزمەتگوزاریی پێشكەش بە خەڵك كراوە، بەڵام لەم كابینەیەی دواییدا كە یەكێتی بەشدارێكی كارا نەبووە تێیدا، پرۆسەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی سستی بەخۆیەوە بینیوە، نەك هەر نەتوانراوە ئاسانكاری بۆ ئیشوكاری كاسبكاران بكرێت، بەڵكو باج و رسوماتیان لەسەر زیادكراوە، بۆ نەهێشتنی ئەو ستەمەی لەسەر كاسبكاران و چینوتوێژەكان بەگشتی هەیە، پێویستە كاری جددی بكرێت بۆ گۆڕینی هاوكێشەی سیاسی و هێنانەكایەی هاوسەنگیی سیاسی و حكومەتێكی گەلپەسەند.
كۆبوونەوە لەگەڵ كاسبكاران و پیشەوەران و كەسایەتی و چینوتوێژەكانی سنووری مەڵبەندی سلێمانی