ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/6/28 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، پێشوازییان له جه‌نه‌ڕاڵ جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عيراق و سوريا و شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا وه‌زيرى پێشمه‌رگه و سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری ھەرێم و سوپاسالارى پێشمه‌رگه و ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانده و پله‌دارانى پێشمه‌رگه ئاماده بوون، پڕۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دوايين هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌م پڕۆسه‌كه و پێشنيازێكى ئه‌مريكييه‌كان له‌مباره‌يه‌وه تاوتوێ كرا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ ھێزەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کە لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش ھاوکاری ھەرێم بوون و پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە بوون لە رووی مەشق و راھێنان و پڕچەککردن و پێشخستنی توانا سەربازییەکان روونیشیکردەوە پەرۆشیتان بۆ یەکخستنەوە و چاکسازیکردن لەوەزارەتی پێشمەرگە مایەی دەستخۆشییە و سوپاسگوزارین و راشیگەیاند ھەر پلانێک بۆ رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە دابنرێت پێشوازی لێدەکەین بەڵام پێویستە لەم ھەنگاوەدا ھەلومەرجی ھەرێم و واقیعی ئەمڕۆ لەبەرچاوبگیرێت و ھاوسەنگی بنەمابێت بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژە نیشتمانییە و بە بەرنامەی کوردستانی بیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەرھەنگاوێکیش بنرێت دەبێت لە خزمەتی پاراستنی ئاسایشی ھەرێمدا بێت.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و پشتگيرى و هاوكارييه‌ى له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا و ئێستاش پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن و جه‌ختى له پشتگيريى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پڕۆسه‌ى چاكسازيى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه جه‌نه‌ڕال برێنان دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مريكا له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ژێر چه‌ترى وه‌زراه‌تى پێشمه‌رگه و يه‌ك فه‌رمانده‌ييدا كۆبكرێته‌وه بكرێته هێزێكى نيشتمانيى پيشه‌گه‌ر كه به هێز و توانا بێت بتوانێت ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات.
دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و پێويستيى هاريكاريى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق و به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێکی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.