لاپه‌ڕه‌ی سه‌روه‌ران
شه‌هید ره‌زا بیكه‌یسی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و قاره‌مانه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، له خه‌باتی نهێنی و پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رده‌می شاخدا رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕاوه.
كاتێكیش راپه‌ڕین سه‌ریگرت و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زران، به هه‌مان گوڕوتینی سه‌رده‌می شاخه‌وه شانی خسته به‌ر ئه‌ركی گرانی ئه‌و قۆناغه و زیاتریش له ده‌زگای ئه‌منیدا خۆی بینییه‌وه كه ئه‌ركی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی كوردستان بوو، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا شه‌هیدكرا.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هیدی نه‌مر ره‌زا حه‌مه‌ئه‌مین ئیسماعیل، له دایكبووی ساڵی 1960ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ری شارۆچكه‌ی پێنجوێنه، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان بووه و له ساڵی 1977دا بووه به پێشمه‌رگه.
سه‌ره‌تا له كه‌رتی چواری هه‌رێمی سێی ئه‌وسا چه‌كی شه‌ره‌فی له شانكردووه، پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆشه‌ویست و قاره‌مانی ناو هه‌ڤاڵه‌كانی بوو به‌شداریی چه‌ندین داستان و نه‌به‌ردیی كردووه دژبه داگیركه‌ر و داروده‌سته‌كانی دوژمن، وه‌ك: (شه‌ڕی پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری، ناڵپارێزو ره‌زله و ناربه‌روو) تا شه‌ڕه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، له‌وێوه بۆ كفری و سه‌رقه‌ڵاو سه‌ركردایه‌تی و هه‌روه‌ها له داستانی قه‌یوان-ماوه‌ت رۆڵی گرنگ و قاره‌مانانه‌ی هه‌بووه، له‌و شه‌ڕه‌دا و باقی نه‌به‌ردی و داستانه‌كانی یه‌كێتی رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه.
شه‌هید له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی دا توانیویه‌تی ئازایانه‌و خۆنه‌ویستانه به‌شداری چالاكییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بكات.
له راپه‌رینی 1991یشدا رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له ئازادكردنی خاكی كوردستاندا، له راپه‌ڕینی دووه‌می شاری سلێمانیدا ئازایانه به‌شداریی كرد بۆ پاككردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه و بنه‌كه‌كانی رژێمی به‌عس له نێوان سلێمانی و عه‌ربه‌تدا.
دوای ئازادكردنی خاكی كوردستان، شه‌هید ره‌زا ئه‌ركێكی دیكه‌ی پێ‌سپێردرا له پارێزگاریكردن له وڵات، ئه‌ویش كه كرایه (فه‌رمانده‌ی هێزی چواری پێنجوێن)، له ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو تا گۆڕانكاریكردن له شێوازێكی تری خزمه‌تكردن به خه‌ڵك و خاكی كوردستان و پاراستنی ئه‌منیه‌ت، ئه‌ویش ده‌ستبه‌كاربوونی بوو له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی.
له‌وێوه شه‌هید ره‌زا گورجتر و جیاواز له جاران له‌و سلكه‌دا خزمه‌تی به‌برچاوی كرد، یه‌كێك بوو له كه‌سه دڵسۆز و چالاك و خۆنه‌ویسته‌كانی ئاسایشی سلێمانی كه له‌و ئه‌ركه‌شیدا هه‌ر پێشمه‌رگانه خه‌باتی ده‌كرد.
مه‌خابن، له ئه‌ركێكی گرنگدا بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی خه‌ڵك، رۆژی 29/8/1995 شه‌هیدكرا و چووه كاروانی نه‌مرانه‌وه.