دەگەڕێتەوە، بەڵام..

11:54 - 2024-09-03
وەرزش
28 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژی 21/4/2024 – ەوە فرانكی دی یۆنگ – ی هۆڵەندی یاریزانی یانەی بارسیلۆنا و هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەهۆی پێکان لە پاژنەی پێیدا لە یاریگاكان دوركەوتۆتەوە و لە یارییكردن لەگەڵ یانەی بارسیلۆنا و هەڵبژاردەی هۆڵەندا دابڕاوە.
ئەم ماوە زۆرە، بۆ یاریزانێكی سەرەكی وەك دی یۆنگ زیانێكی گەورەیە لە یانەكەی و هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەكەوێت، ئێستا دوا هەواڵەكان لەسەر پێكانەكەی ئەم یاریزانە ئەوەیە كە پاش تەواو بوونی یارییەكانی هەفتەی فیفا دەتوانێت یاریی بۆ یانەكەی بكاتەوەو لەبەردەستی هانسی فلیكی راهێنەردا ئامادە دەبێت.
ئەم هەواڵە بۆ هاندەرانی یانەكە و فلیك هەواڵێكی خۆشە، بەڵام لە ڕاستیدا پزیشكەكانی چارەسەر كەری دی یۆنگ ئەو دڵنیاییەیان نەداوە بە فلیك كە چاكبوونەوەكەی 100% دەبێت و هیچ مەترسییەكی لەسەر نامێنێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە پزیشەكەكان وایان بەباش زانیوە بۆ ئەو پێكانە دەبوو نەشتەرگەریی بكات نەك چارەسەری سروشتی و ئازار شكێن، بەڵام یاریزانەكە خۆی وای بە باش زانیوە نەشتەر گەریی نەكات، بۆیە ئێستا راستە دوای هەفتەی فیفا و بۆ یاریی داهاتووی یانەی بارسیلۆنا، رۆژی 15/9/2024 بەرامبەر جیرۆنا ئامادە دەبێت، بەڵام ترسی ئەوە لە ئارادایە لە هەر ئان و ساتێكدا بێت پێكانەكەی نوێ ببێتەوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان