بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان، رایگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن و
هه‌ر یه‌كێتیش ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، لایه‌نه‌كانی دیكه هێشتا ده‌ستیان به هیچ
شتێك نه‌كردووه.
سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، له لێدوانێكدا
بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، وتیشی: لایه‌نه‌كانی تر ئه‌مجاره ناتوانن له هه‌ڵبژاردن
رابكه‌ن و ئینشائه‌ڵڵا له‌كاتی خۆیدا ده‌كرێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانیشدا، له
باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه له كابینه‌ی نوێ‌دا، سه‌رۆكی یه‌كێتی وتی: 50
+ 1 نه‌ماوه، 11 به‌هیچ نه‌ماوه، ده‌زانن چۆنه؟ «زا ب خودێ» ... «زا ب خودێ» به‌بێ ئۆكه‌ی یه‌كێتی،
نابێته مودیر عام كاك مه‌سرور.