لە وتارێکی تایبەت بە کوردستانی نوێ:

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: دروستکردنی بانکێکی نیشتمانی چارەسەرە

09:09 - 2024-09-04
کوردستان
631 جار خوێندراوەتەوە

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ عەلی، ئەندامی (م.س)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وتارێکی ورد و بابەتی و پڕ زانیاریدا کە لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاوبۆتەوە، پڕۆژەیەکی پێشکەش کردووە.
لە گرنگترین خاڵەکاندا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ عەلی دەڵێت، ئەوەی تا ئەمڕۆ بۆتە هۆکاری خەرجنەکردنی مووچەی هەندێک توێژی مووچەخۆرانی هەرێم، بریتییە لە دواکەوتنی پرۆسەی بەبانکیکردن پارەدان (توطين) و بەبانکیکردنی مووچە.
ئاماژەشی کردووە کە پێداگیریی حکومەتی هەرێم لەسەر پرۆسەی (هەژماری من) (سیستمی قاصە و صەراف)، لە ئێستادا ئەم کێشەیەی گەیاندووەتە دۆخێکی ناجۆر کە بەردەوام مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت باجەکەی بدەن.
هەروەها دەڵێت، دەکرێت حکومەتی هەرێم لە جیاتی پێشنیازکردنی پڕۆژەی (هەژماری من) و زیاتر قووڵکردنەوەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم، پێشنیاز و چارەسەرێکی گونجاوتری هەبێت.

بۆ خوێندنەوەی وتارەکە کلیک لێرە بکە

#مووچە‌ #شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان