ئا: نەرمین عوسمان محەمەد
ئالان تۆرینگ هیچ کاتێک خۆی بە فەیلەسوف نەدەناساند، بەڵام پەیپەری لێکۆڵینەوەکەی کە بە ناونیشانی «ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و زیرەکی» کە لە ساڵی 1950 دا نووسی یەکێک بوو لەو بەڵگانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی هەبوو لە ئەدەبیاتی فەلسەفەی نوێدا، هاوکات یەکێکی دیکە لە وتارەکانی بە بنەمای دامەزراندنی زیرەکی دەستکرد هەژمار دەکرێت، کەواتە دەکرێت بپرسین ئەم زانا و مرۆڤە بە توانایە کێیە؟
یەکێک لە بۆچوونەکانی بریتی بوو لەوەی، کە ئەگەر کۆمپیوتەر بە باشی بەرنامەڕێژی بکرێت، دەتوانێت رکابەری مێشکی مرۆڤ بکات و هەر ئەم بۆچوونەش بووە سەرچاوەی دامەزراندنی بیرۆکەی بەرنامەکانی» زیرەکی دەستکرد « لە دەیەکانی داهاتوودا
ئالان ماتسیۆن تۆرینگ لە23/6/1921 لە شاری لەندەن لە دایک و باوکێکی بەریتانی لە دایکبووەو چاوی بە ژیان هەڵهێناوە، خوێندن و فێربوونی بە جۆرێکی نەریتی بووە، بەڵام زۆری پێنەچووە کە هۆگری زانست بووە، یەکەمین سەرکەوتنی لە رێگای وتارێکەوە بوو دەربارەی «ئەو ژمارانەی کە دەکرێت بخرێنە نێو سیستمی کۆمپیوتەرییەوە» لە ساڵی1936-1937 دا نووسی و دواتر بووە بنەمای دروستکردنی کۆمپیوتەر و ئەم سەرکەوتنەی بەرەو زانکۆی پرینستۆن Princton / ی برد و لەوێش چەندین بابەتی نوێی دیکەی لە بوارەکانی دیکەی ماتماتیک و لۆژیکدا پێشکەش کرد.
پاڵنەرەکانی تۆرینگ بۆ داهێنانەکانی زانستی بوو زیاتر لەوەی کە بازرگانی یاخود پیشەسازییانە بێت. یەکێک لە بۆچوونەکانی بریتی بوو لەوەی، کە ئەگەر کۆمپیوتەر بە باشی بەرنامەڕێژی بکرێت، دەتوانێت رکابەری مێشکی مرۆڤ بکات و هەر ئەم بۆچوونەش بووە سەرچاوەی دامەزراندنی بیرۆکەی بەرنامەکانی» زیرەکی دەستکرد « لە دەیەکانی داهاتوودا.
لە ساڵی1939-1945 بەتەواوەتی فێری کردنەوەی ئامێری شفرەی ئەڵمانی Enigma بووە و بەمەش بۆتە خاوەن رۆڵێکی گەورە لە جەنگی جیهانی دووهەمدا. لە ساڵی 1948دا چۆتە زانکۆی مانشیستەر و لەوێش بەشێکی باشی لە بەرنامەکانی پێشکەوتنی کۆمپیتەری داناوە.
لە 6/7/1954دا لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی ویڵمزلو Wilmslowسەربە Cheshire شیشایەر و لە دۆخیکی نادیاردا کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوە: .www. hekmah.org