وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نزیکەی ٢١٩ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن خێزاندا دابەشکراوە

06:14 - 2024-12-17
کوردستان
417 جار خوێندراوەتەوە

دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لەناو سەنتەری شارەکان بەردەوامەو بەشێکی زۆری خێزانەکانیش بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە ناتوانن بەشە نەوتی دیاریکراو وەربگرن.

سەلام عومەر، ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی سووتەمەنی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، هەفتەیەکە پرۆسەی دابەشکردنەکە بە خاوی بەڕێوەدەچێت، چونکە هاونیشتمانییان ئامادەنین وەریبگرن بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و بە وەرگرتنی مووچەی مانگی ١٠ پێشبینی دەکرێت پرۆسەکە خێراتر بەڕێوە بچێت، ئەگەرچی لە قۆناغەکانی کۆتایی نزیکبووینەتەوە.

 بەگوێرەی دوایین راگەیاندنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تاوەکو ئێستا نزیکەی ٢١٩ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن خێزاندا دابەشکراوە، بەمەش کۆی نەوتی دابەشکراو لە ١٥ی مانگی ئەیلوول تاوەکو ١١ی کانوونی یەکەم بە رێژەی ٨٠٪ی دابەشکراوە.

بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی ٢٠ ملیۆن و ٨٩ هەزار و ٥٣٤ لیتر لە کۆگاکاندا ماوەتەوە کە بەشە نەوتی زیاتر لە ٢٥٠ هەزار خێزانە.

هاونیشتمانییان لە بەرامبەر وەرگرتنی هەر ٢٠٠ لترێک لە نەوتی سپی ١٠٤ هەزاردینار دەدەن و لەبازاڕیشدا هەمان بڕ بە ١٥٠ هەزار دینارە

بابەتە پەیوەندیدارەکان