بایدن رەخنە لە نەتانیاهۆ دەگرێت
لەمیانی کۆبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ وەزیرانی حكومەتەکەی لە کۆشكی سپی، رەخنەی لە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گرت و رایگەیاند: من لەو باوەڕەدا نیم کە نەتانیاهۆ هەوڵی تەواو بدات بۆ ئەوەی جەنگی حەماس – ئیسرائیل، رابگیرێت.
وتیشی: بەمزووانە رێکكەوتن لەگەڵ حەماس دەکەین بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.
BBC
کوژرانی 14 داعش لە پارێزگای ئەنبار
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی عیراق بە رۆژنامەی (المدی)ی راگەیاند: پڕۆسەی لەناوبردنی چەتەکانی داعش لە پارێزگای ئەنبار، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی و ئیستیخباراتی گشتی سازکراوە، زۆر سەرکەوتوو بووە و 14 چەتەی داعشیش کوژراون.
وتیشی: کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنیی و بەڵگەنامەی گرنگی داعشیش، کەوتۆتە دەستی سوپای عیراق.
المدی
کارەبای فەلەستین لە ئیسرائیلەوە دابین دەکرێت
لە لێکۆڵینەوەیەکی (پەیمانگای لێکۆڵینەوەی سیاسی و ئابووری فەلەستینی) کە کەناڵی « الجزیرة» بڵاویکردۆتەوە، 87 %ی کارەبای نیشتمانیی فەلەستین (کەرتی خۆرئاوا و کەرتی غەززە)، لەلایەن ئیسرائیلەوە دابین دەکرێت.
بەپێی لێکۆڵینەوەکە بێت، 2.7 % کارەبای فەلەستین لە ئەردەن دەکڕێت و تەنها 7.7 % ی، لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنرێت.
الجزیرة