بۆ هاوکارانی ئازیزمان لە کەناڵی ئاسمانیی کەرکوک..
دوای ڕێز و سڵاو..
بەگەرمی پیرۆزبایی یادی کەناڵە ئازیزەکەی کەرکوک لە هەموو لایەکتان دەکەین و ئومێدمان وایە کەناڵی ڕاستەقینەی هەمووو پێکهاتەکانی پارێزگاکە بن و بە زمان و پەیامی میدیایی پیشەیی و بابەتی و نیشتمانی بەرگری لە ماف و بەرژوەندیی دانیشتوانی کەرکوک بکەن و سەرچاوەیەکی گەورەو کاریگەربن بۆ چاندنی کەلتوری ئاشتی و پێکەوە ژیان لە کەرکوکدا.
دووبارە پیرۆزە
د.عەدالەت عەبدوڵڵا
سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ