پرۆفایکی فەوزی بیلگە
*ساڵی 1962 لە دێریکی پارێزگای ماردین لەدایکبووە.
*خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەو شارە تەواوکردووە و دواتر لە زانکۆی ئیستانبوڵ خوێندوویەتی، بەڵام نەیتوانیووە زانکۆ تەواوبکات.
*هەر لە منداڵییەوە خولیای هونهری نیگارکێشانی هەبووە. جگهلهوهش نووسەرە و خاوهنی پێنج كتێبی رۆمان و سێ شیعری چاپكراوه و چەندین چیرۆکی کوردیی بە زمانی کوردی - لاتینی نووسیووە.
هونەری نیگارکێشی لەناو هونەرمەندان و نووسەرانی کورددا بە درێژایی مێژوو پەرەیسەندووە و کاریگەری و شوێن پهنجهی خۆی هەبووە له بنیاتنان و پێشخستنی شارستانیی میزۆپۆتامیای کۆن لە کوردستاندا.
ئامانجی سهرهكییم ناساندنی ئێش و ئازارەکانی گەلی کورد و ژیانی رابردووی کوردەوارییه، لە رێگەی وێنه و تابلۆکانییهوه بە جیهانی دەرەوە بناسێنرێن
هونەری نیگارکێشی لە باکووری کوردستان بایەخێکی زۆری پێدەدرێت، ئەم هونەرە بۆتە جێگەی بایەخی خهڵكی باكووری کوردستان و رۆڵی خۆی وەک ناسنامەی نەتەوەیی لە باكوور و پارچەکانی دیکەی کوردستاندا دەگێڕێت.
فەوزی بیلگە شێوهكارێكی بە ئەزموون و بەناوبانگی باکووری کوردستانە و تابلۆکانی لە چەندین شار و شارۆچکەی باکوور و ئەوروپا نمایشکراون.
هەروەها خولیای تایبەتیی بۆ كاری نیگارکێشی هەیە و تابلۆکانی سەرنجی خەڵکی کوردستانیان بەلای خۆیاندا راکێشاوە.
لهوبارهیهوه فهوزی بیلگه به كوردستانی نوێ - ی راگهیاند: من لە منداڵییەوە دەستمکردووە بە كاری نیگارکێشی و دواتر لە خوێندنگە بەردەوامبووم لە نیگارکێشی، ههروهها زۆرجار لەسەر دیوارەکان وێنەم دەکێشا و چیرۆکی منداڵانم دەنووسی.
دەشڵێت: پاشان کارەکانم فراوانتر کرد و چەندین پیشانگەم بۆ وێنه و تابلۆكانم لە شارە گەورەکانی وەک ئامەد، باتمان، ئهزمیر و ئەنتالیا نمایش كراون.
بینەرانی تابلۆکانی چی دەڵێن؟
راشیگەیاند: ساڵانێکی زۆر لە باتمان کاری شێوهكاریی کردووە و هەنووکە لە ئیستانبوڵ بەردەوامە لەسهر برەودان بهو هونەرە.
فەوزی وتیشی: بەڕای بەشێکی زۆر لە بینەرانی تابلۆکانم و پیشانگەکانم، نیگارکێشێکی باشم و ئەو تابلۆیانەی کە دەیانکێشم، زیاتر گوزارشتن له فەرهەنگ و هونەر و مێژووی چهوساندنهوهی نەتەوەکەم و ئەدەبیاتی کوردی ئەوەش لەپێناوی ئاشناکردنی نهوهكانی ئێستا و داهاتوو بە رابردووی خۆیان.
روونیشیکردەوە کە هەزاران وێنه و تابلۆی لە باكووری كوردستان و وڵاتی جیهاندا نمایشکراون و بڵاوکراونەتەوە. ههروهها لە ئەڵمانیاش پێشانگایەکی کردووەتەوە کە تایبەت بووە بە کەلتور و مێژوو و ئازارەکانی خەڵکی ئێزدی و کێشەی شنگال.
ئامانجی سهرهكییم ناساندنی ئێش و ئازارەکانی گەلی کورد و ژیانی رابردووی کوردەوارییه، لە رێگەی وێنه و تابلۆکانییهوه بە جیهانی دەرەوە بناسێنرێن.
مۆزەخانە تایبەتەکەی چی تێدایە؟
ئەو هونەرمەندە شێوەکارە وتیشی: مۆزەخانەیەکی تایبەتم هەیە کە چەندین وێنه و تابلۆی خۆمم تێدا هەڵگرتووە و لەوێدا دهیانپارێزم.
بەوتەی فەوزی هونەری شێوهكاری لەناو کورددا زۆر كۆنه، بەتایبەتی لە سەردەمی میرنشینی مەروانی کوردی، گرنگی و بایهخی زۆری پێدراوه.
داواشی لە هونەرمەندانی باكووری كوردستان کرد وەک کورد بژین و گرنگیی زیاتر بە کارە هونەرییەکانیان بدەن، ههروهها لە رێگەی شێوەکاریی و نیگارکێشانەوە مێژوو و ژیانی رابردووی خهڵكی کوردستان لە لهناوچوون بپارێزن.