قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی عیراق كرد و به‌ڵێنی پێدان پشتیوان و پاڵپشتیان بێت.
هه‌ڵبژارده‌ی فوتساڵی عیراق له چه‌ند رۆژی رابردوو توانی بۆ جاری یه‌كه‌م و له یه‌كه‌م به‌شداری نازناوی پاڵه‌وانێتی فوتساڵی هه‌ڵبژارده‌كانی رۆژئاوای ئاسیا بباته‌وه كه له سعودیه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه به سه‌ركردایه‌تی كچه راهێنه‌رێكی كرماشانی و 9 یاریزانی كورد ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی نووسییه‌وه كه كچه یاریزانه كورده‌كان رۆڵی گه‌وره‌یان له سه‌ركه‌وتنه‌كه گێڕا و شۆخان نوره‌دینی ئه‌ستێره‌ی كوردی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش به گۆڵكه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه دیاریكرا.
هه‌ڵبژارده‌كه دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ عیراق له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازیان لێكراو دوای گه‌یشتن به شاری هه‌ولێریش قوباد تاڵه‌بانی پێشوازی لێ‌كردن.
قوباد تاڵه‌بانی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: به‌ڵێنم پێدان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیان ده‌بین و له‌وانیش چاوه‌ڕوانین نازناو و سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ست بهێنن.
نووسیویشیه‌تی: خۆشحاڵبووم پێشوازیم له‌تیمی كچانی فوتساڵی عێراق كرد، پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌م لێ‌كردن كه نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی رۆژئاوای ئاسیایان به‌ده‌ستهێنا، سه‌ركه‌وتنه‌كانی وه‌زرشكارانمان و ده‌ركه‌وتنیان له‌دونیای وه‌رزشی ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت كچه وه‌رزشكاره‌كانمان، مایه‌ی خۆشحاڵیمانه و هه‌نگاوێكی كرده‌ییه به ئاڕاسته‌ی به پیشه‌یی كردنی وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان و عیراقیش.