قوباد تاڵەبانی: سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان دەرفەتێکی مێژووییە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران

04:29 - 2024-09-12
کوردستان
112 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی لەمیانەی سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، سەردانی بەڕێز دکتۆر مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سلێمانی و بەسەرکردنەوەی مەزاری سەرۆک مام جەلال، جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کە جەنابی سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی داناوە.

دەشڵێت، زۆر خۆشحاڵ بووم کە بە یاوەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، پێشوازیمان کرد لە جەنابی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەردانی بەڕێزیام بۆ کوردستان و سلێمانی. 

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانەکەی دەرفەتێکی مێژووییە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاوازەکاندا.

# قوباد تاڵە‌بانی # ئێران

بابەتە پەیوەندیدارەکان