کامالا هاريس لە ديبەيتەکەی بەرامبەر ترەمپ 47 مليۆن دۆلاری دەستکەوتووە

06:03 - 2024-09-13
جیهان
115 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای تيمی بانگەشەی هەڵبژاردنی کامالا هاريس، کاندیدی ديموکراتەکان رايگەياند، لە ماوەی 24 سەعاتی دوای ديبەيتەکەی هاريس لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارييەکان 47 مليۆن دۆلاريان کۆکردووەتەوە.

ئەو بڕەش زۆرترين بەخشينە بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان لەو کاتەوەی کامالا هاريس بووە بە کاندیدی پارتەکەی، لەو ماوە دیاریکراوەدا.

میدیاى بەريتانییش بڵاویانکردووەتەوە، تیمی هاریس ئاماژەیان بەوە کردووە، لە ماوەی نێوان شەوی سێشەممە و ئێوارەی چوارشەممەدا، نزیکەی 600 هەزار کەس هاوکارییان ناردووە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدی دیموکراتەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان