شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: نابێت هەولێرییەکان دابەش بکرێن و بەیەکسانی خزمەت نەکرێن.

06:34 - 2024-09-15
کوردستان
198 جار خوێندراوەتەوە

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە شاری هەولێر پێشوازیی لە چین و توێژە جیاوازەکان و ژمارەیەک لە کەسایەتی و گەنجی دۆڵی مەلەکان دەکات.

لەچوارچێوەی ژمارەیەک کۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵیاندا، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ دید و تێڕوانینی یەکێتیی بۆ ئایندەی حوکمڕانی خستەڕوو، باسی لەوەشکرد دەبێت حوكمڕانی سەرتاسەری بێت و جیاوازی نەکرێت.

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ هەروەها باسی لە دۆخی هەولێر و هەولێرییەکان کرد، کە بەدرێژایی مێژوو خەڵکی تێکۆشەر و قارەمان بوون، ناکرێت ئەمڕۆ حوکمڕانییەکی ناتەندروست بکرێت و دابەشبکرێن و وەک پێویست و بەیەکسانی خزمەت نەکرێن.

#شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان