مه‌حموود نه‌جمه‌دین
3
قه‌ت به دڵڕه‌ق باست ناكه‌م، نایزڕێنم ناوه‌كه‌ت، ناوه‌كه‌ت، ناوه‌كه‌ت، نازانم ناوه‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌نده خۆشه! بۆ ئه‌م دڵه په‌رێشانه‌م. گوتم دڵ؟! دڵ نا، گه‌ده. به گه‌ده‌ی خاڵییه‌وه وه‌ك چه‌قه‌ڵ وێڵی ده‌شت و ده‌رم. دینار له گیرفانمدا سه‌وزه‌ڵێ و خانم… به‌م ده‌نگه نووساوه‌وه ناگوترێ. وامزانی له‌سه‌ر كێوه به‌رزه‌كانی، نه‌مزانی له ژێرزه‌مینی ماڵی عومده‌ی چاوچنۆك خه‌وتووی. بڕوانه پارچه كاغه‌زێكی سووكه هه‌ر به بای باوه‌شێن ده‌چێت به‌حه‌وادا، كه‌چی كه‌رپیاوی وه‌های لێكردووین به نه‌جیبزاده، هێشتاكونێ پاشه‌ڵی بۆنی ته‌رس و ته‌پاڵه‌ی لێ دێ. وای خودێ وای. له باخه‌ڵی ده‌ویت و ده‌ڵاڵی ده‌وڵه‌تدا چۆن خه‌و بردووتییه‌وه. منیش سوح تا ئێواره قه‌ره به قه‌ره به‌دووتا وێڵم. خه‌ڵكی هه‌رچی ده‌ڵێن با بڵێن. ده‌ڵێن كۆیله‌ی تۆم. ده‌ڵێن بۆت مردووم… به‌سه‌ری هینمه‌وه با ئه‌وه‌نده بڵێن تا وه‌ڕس ده‌بن. ئه‌ز عاشقی تۆم، ئه‌مما ده‌ستم پێت ناگات. ئه‌و دڵه‌م خه‌ریكه ده‌ته‌قێ له گاوسندوقی خوێڕی و بووده‌ڵه‌دا خه‌وتووی. ئه‌زیش زه‌قه‌ی چاوم دێت. حه‌ز ناكه‌م بخه‌وم، ئه‌وه‌نده‌م خه‌ون پێته‌وه بینی و نه‌هاتی. قوڕمساغ خۆ ناتخۆم! له باخه‌ڵمدا ده‌تخه‌وێنم. به‌س وه‌ره. بۆ له ده‌ستم راده‌كه‌یت!؟ رووت له من نییه، نازانم بۆ؟! رووی به‌دكار ره‌ش بێ به تۆ ده‌ڵێن پیس و گه‌مار و شه‌یتان و… بۆ خۆشیان شێت و هار و ده‌هرین، له‌پێناوی تۆدا خۆیان سووك و چرووك كردووه، شه‌و تا به‌ره‌به‌یان بۆ عومده‌ی خوێڕی ده‌لیزن، قوون باده‌ده‌ن… خه‌ون ده‌بینن ته‌نها جارێك ئاوڕێكیان لێ بده‌یته‌وه و سه‌رتاپا ژیانیان بگۆڕی.
نه‌خێر، گوێ له ورته ورتی خه‌ڵكی ناگرم. خوا ئه‌كا دێیت. نایه‌یت، تا قه‌ره‌ی قیامه‌ت لات و برسی و له‌جه‌ر له عه‌یامی عانه‌وه به‌میرات بۆمان ماوه‌ته‌وه. خواردنم تاڵی و سۆڵییه. ناوه‌كه‌ت هه‌روا له‌سه‌ر زارمه و ناوێرم ده‌نگ هه‌ڵبڕم، نانكوێر و قرچۆك زۆرن. ئه‌منیش هه‌ژارم، به خه‌ونیش ناتبینم له‌سه‌ر سینه‌م بخه‌وی. ئاخ چه‌ند به‌داخه. به‌خوا قه‌سه‌م قه‌تاوقه‌ت ناوه‌كه‌ت له‌بیر ناكه‌م. شه‌و و رۆژ هه‌روا له خه‌یاڵمدای. به‌س نازانم تۆ بۆ من بۆچ وانیت. وه‌ك ئه‌سپی باوبۆران بۆ كۆشكی ده‌وڵه‌مه‌ند و خواپێداوان غار ده‌ده‌یت. ئاوڕ له هه‌ژار و بێ سه‌ڵا ناده‌یته‌وه. شه‌وان له برسا به‌ردێك ده‌خه‌مه سه‌رسكم تا خه‌و ده‌مباته‌وه بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه. برسێتی بڕستی لێ‌بڕیوم، ده‌مم گۆ ناكات ناوه‌كه‌ت بهێنم، بڵێم پاره، ئای پاره چه‌ند خۆشه‌ویس… ده‌رگایه! دا بزانم كێیه.
هه‌شبه‌سه‌ر كابرای چاوچنۆكه بۆ قه‌رزه‌كه‌ی هاتۆته‌وه. جا خۆ یه‌ك دینارم پێ نییه. نا، نه‌وه‌ڵڵا ده‌رگا ناكه‌مه‌وه.
1
قه‌ت به دڵڕه‌ق باست ناكه‌م، نایزڕێنم ناوه‌كه‌ت، ناوه‌كه‌ت، ناوه‌كه‌ت، خه‌و و خۆراكم نه‌ماوه كه‌ی پێت ده‌گه‌م؟ نازانم بۆ ئه‌وه‌نده به‌رزی، ئه‌وه‌نده دووری ده‌ڵێی له قیامه‌تی. له به‌ختی ئه‌ز چووی به‌حه‌وێقی ئاسماندا. هێز له قاچه‌كانمدا نه‌ما، ئه‌وه‌نده هه‌نگاوم نا و نه‌گه‌یشتمه سه‌ر سینه‌ی نه‌رمت. به‌خه‌ڵكی ده‌وه‌ڕم تاوه‌كوو دڵی تۆ به‌ده‌ست بهێنم. وه‌ك سه‌گ به‌دنیا ده‌وه‌ڕم، كه‌چی هێشتا تۆ متمانه‌م پێ ناكه‌یت. ئێ خۆت نه‌تگوت؟ خۆت گوتت بوه‌ڕه با بێمه خه‌ونت! باوه‌شم بۆ ناگریته‌وه و له‌سه‌ر سینه‌ی خۆت بمخه‌وێنی. خۆ من هیچ ناكه‌م، مه‌ترسه. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێت گه‌یشتم له‌سه‌ر سینه‌ی نه‌رمت ده‌خه‌وم. هه‌موو دنیا هاوار بكات. رووت و قووت و برسی و لات و پووت با هه‌ر بۆ خۆیان بڵێن، بڵا بیڕێسن. وه‌ڵامی كه‌سیان ناده‌مه‌وه. خه‌مت نه‌بێ به دڵی تۆ ده‌بم. دنیا كاول بێ، رۆژی هه‌زار له برسا بمرێ. هه‌زار له داخا دڵی بته‌قێ یه‌ك ده‌نك خه‌می ناخۆم، هه‌ر بیریشیان لێ ناكه‌مه‌وه. به‌س به تۆ بگه‌م هیچم ناوێ. كه‌ڵبه‌ی تیژم له دڵی ئه‌و عه‌شامه‌ته گیرده‌كه‌م كه ده‌یانه‌وێت قاچه‌كانی تۆ بشكێنن، ئاخر تۆ خه‌ونی له مێژینه‌می، چۆن به‌رگرییت لێ ناكه‌م!؟ خه‌ڵكی چاویان ده‌رئه‌هات، برسییانه، كه‌یفی خۆیانه. خوا ده‌كا به تۆ ده‌گه‌م. به‌ڵام داخه‌كه‌م دووری. هه‌زار شه‌ڕت پێ كردووم و هێشتا له چاوی مندا پێواری. قه‌یناكه له‌به‌رخاتری تۆ هه‌موو شتێك ده‌كه‌م. وه‌له‌و زۆر دڵڕه‌قی، ئه‌مما قه‌ت به‌دڵڕه‌ق باست ناكه‌م، نایزڕێنم ناوه‌كه‌ت كورسی نیعمه‌ته‌كانی دنیا. كورسی هێز و ده‌سه‌ڵات و… ته‌له‌فۆنه.
جه‌نابی سه‌رۆكه! ئۆخه‌ی خوایه ئاواته‌كه‌م هاته‌دی. پله‌كه‌ی به‌رزكردوومه‌ته‌وه. ده‌مكات به وه‌زیری ده‌سه‌ڕاستی خۆی. ئه‌لوو، سڵاو له ئێوه‌ی مه‌زن جه‌نابی سه‌رۆك. نۆكه‌رتم… به‌ڵێ به‌ڵی گوێم گرتووه، سه‌گی به‌رده‌رگاكه‌تم چۆن گوێڕایه‌ڵ نابم! چ چ چۆن. ده‌ركراوم!؟ بۆ سڕكراوم؟! ئاخر جه‌نابی سه‌رۆك چیم… ئای ئای ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی به‌سه‌رمدا داخسته‌وه. ئه‌ی گوو به شه‌ره‌فی كێ؟.
2
قه‌ت به‌دڵڕه‌ق باست ناكه‌م، نایزڕێنم ناوه‌كه‌ت، ناوه‌كه‌ت، ناوه‌كه‌ت ئه‌وه‌نده خۆشه. حه‌ز ده‌كه‌م هه‌میشه له‌سه‌ر زارم بێ و ناوێرم. ئه‌وه‌نده جوان و چه‌له‌نگی وه‌ختارێ ئاو ده‌خۆیته‌وه له سای گه‌ردنتدا جوان جوان دیاره. وه‌كی ئه‌ستێرانی دنیا چه‌ند تاریك بێ له‌وێزه‌ی بریق و باقی تۆ نایه‌ت. سوێم بووه‌وه، به‌م شه‌وه دره‌نگه ئاگرم گرتووه و سه‌گبابێك نییه… ئاخر خۆ كوفر نابێ سڵاوێك، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك… ئاوڕێكم به‌سه، خانزاده‌خان گله‌تێك ئاوڕم لێ بده‌ره‌وه ئه‌وجا با بمرم. زه‌مانه چه‌ند نه‌گریسه، تۆ له‌باخه‌ڵی كێ و من له‌پاڵ كێدا؟! وای بۆ خه‌وی مه‌رگی… كێ؟ دوودڵ له ته‌پوكوت بكه‌وێ، تاوه‌كوو دوودڵ به‌یه‌ك بگه‌ن. جا به‌یه‌ك ده‌گه‌ین!؟ من له پاڵ سیسه ماره‌یه‌كدا كه‌وتووم و مه‌رگ نایه‌ت، ئه‌و له‌ژێر گابۆرێكدا تاساوه. ده‌ڵێن هینه‌كه‌ی خۆت عه‌جایه‌به، گه‌نمڕه‌نگه، به‌له‌باریكه. به‌له‌باریك یان سیسه‌ماره‌ی سیلاویی. خوا بیبڕێ وشكی كردووه. ئه‌وه‌نده‌م خه‌ون پێته‌وه بینی حه‌ز ناكه‌م بێدارببمه‌وه. هه‌ر خه‌و خۆشه تۆی تێدا ده‌بینم، ڕووت و قووت بۆم ده‌ره‌قسی. شێت و هارم ده‌كه‌یت و له كۆڵانی تاریك و نووته‌كی خه‌ونێكدا خۆت ون ده‌كه‌یت. لێم ناپرسی. فڕێتداوم. نازانم بۆ ئه‌وه‌نده دڵڕه‌قی. بۆ ئاوام له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت؟ ئاخر به قه‌د هه‌موو دنیا خۆشمده‌وێیت. توخوا مه‌ڵێ ئه‌وه‌ی خۆت… خوا بیبڕێ. نازانم ده‌بێ تاكه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌و رۆژه‌بم كراسێكی ره‌ش له‌به‌ربكه‌یت و له‌ناو ده‌رگای حه‌وشه‌دا راوه‌ستی و به‌دڵێكی غه‌مگینه‌وه بۆ دواینجار ماڵئاوایی له كه‌لاكی ئه‌و گازله بكه‌یت كه بڕستی لێ بڕیوی.
خوڵا ئه‌وه گه‌ڕ بكات پێنووسی له كاغه‌زی چاره‌ی تۆ نووسی. خوابه‌رداری نییه. ئاخر چۆن؟ به‌زۆره!؟ ماره‌ی نایه‌ت. منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له كه‌ریمی كارساز ده‌وێت بڵێن كێ ره‌شپۆشه!؟ ته‌مایاری ئه‌و رۆژه سه‌ری سپی كردم، نازانم كه‌ی… په‌له‌م چییه، ئه‌و رۆژ هه‌ر دێت. وه‌له‌و مێرده‌گوله‌ت گێپه‌ڕه‌ی ملی ئه‌وه‌نده ئه‌ستووره شمشێری میسری نایبڕێ. قه‌ت نامرێ، ئه‌مما هه‌ر به ته‌مام و ناوه‌كه‌ت له‌سه‌ر زارمه و ناوێرم بیدركێنم، چه‌ند دڵڕه‌ق بی نایزڕێنم ناوه‌كه‌ت. مردووم بۆ سمت و ساتان و به‌له‌كی… ئای خۆ ئه‌وه بانگی به‌یانییه. كه‌ڵه‌شێر و مه‌لا جاڕی رۆژێكی نوێیان دا و من هێشتا نه‌خه‌وتم.