ریكلامە نایاساییەكان لادەبرێن

12:47 - 2024-09-18
کوردستان
91 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد
لەسەر راسپاردەی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك ‌و بەهاوبەشی قایمقامییەتی كەركوك و شارەوانی و فەرمانگەی كارەباو هێزێكی پۆلیس، هەڵمەتێكیان بۆ نەهێشتنی زیادەڕۆیی و لابردنی تابلۆی سەر شۆستەو شەقامەكان دەستپێكرد، بۆ ئەو مەبەستەش ‏‎ژمارەیەكی زۆری تابلۆی نایاسایی سەر شۆستەكانی شارەكە لابرا.
 لەوبارەیەوە عەدنان گەڵاڵی بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئامانج لە هەڵمەتەكە پاككردنەوە و جوانكردنی سیمای ناو شاری كەركوك بوو، چونكە ئێستا تابلۆیەكی زۆر بە شێوەیەكی نایاسایی و ناشارستانی لە سەر شۆستە و شەقامەكانی شارەكە دانراون.
 بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی، وتیشی: لەمەودوا هەر كەس و لایەنێك ریكلامی بازرگانی یاخود ریكلام بۆ شوێنێكی دیاریكراو بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی شارەوانی لەسەر شۆستە و شەقامەكان دابنێت، تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان