لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ساڵانەی نێکست ستێپ لە سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند:
لە کۆنفڕانسی ساڵانەی نێکست ستێپ جەختمان کردەوە کە خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ١٢ی ئامادەیی پێویستە بە دوای خەون و رۆئیای خۆیان بکەون تا بتوانن سەرکەوتووتربن. بازاڕی کوردستان پێویستی بە هەموو جۆرە هێزێکی کارە، خوێندکاران هەر بوارێک هەڵبژێرن گرنگ ئەوەیە لەو بوارەدا بگەنە ئاستێک لە شارەزایی کە بتوانن داهێنان بکەن و رۆڵ ببینین لە پڕۆسەی گەشەسەندنی وڵاتەکەمان.