رۆژ هەڵەبجەیی
(1)
لم پێڵاوی بیابانه،
كاسكێتی شاخیش
به‌فر
(2)
تابووتی مرۆڤه‌كان داره‌مه‌یته،
هی گوڵه‌كانیش
ئینجانه
(3)
كۆیله بوونی باڵنده قه‌فه‌سه،
هی مرۆڤیش
به‌ندیخانه
(4)
له ناوشانی شاخدا داربه‌ڕوو ده‌ڕوێ،
له هه‌ناسه‌ی بیابانیشدا،
لم
(5)
كه‌روێشكه‌ی گیا ریشی زه‌وییه،
پشتوێنی كه‌مه‌ریشی
گوڵاڵه سووره
(6)
كه دیواری دڵ درزی برد،
ماڵئاوایی هه‌ڵده‌چنێ،
مه‌حه‌به‌ت
(7)
زۆر جار گوڵ كه ده‌شنێ
له‌ناو پاكی ئینجانه نا،
له‌زبڵخانه
سروشت واده‌ڵێت...
(1)
زرنگانه‌وه‌ی به‌رد،
له كراسی شاخدا
چۆڵه‌وانی هه‌ڵده‌كا!
(2)
مردنی گوڵ له ره‌نگدایه،
قسه‌ی ره‌ق ده‌كا!
(3)
له بیره‌وه‌ری دارچنارا،
قه‌وزه هه‌بووه،گیرفانه‌كانی
ته‌ژی كردووه له ئیره‌ییا!
(4)
له ئه‌ندێشه‌ی ئاوا،
داربی هه‌یه سێبه‌ر هه‌ڕاج ده‌كا!
(5)
برین له‌په‌نجه‌ی لاولاوا،
دوگمه‌ی دیواره، له چاڵوچۆڵییا!
(6)
قاقای كرم،قووڵ قووڵ ده‌ڕوا
سه‌فه‌ری سێوه له مه‌رگا!
(7)
له‌خوار پێیه‌كانی تاریكییا،
بریسكه ده‌فڕێ، واده‌ی سپێده‌یه
له خۆشۆرینا!