ئێردینچ ئاككۆیونڵو
له توركییه‌وه: فه‌رهاد چۆمانی
پێویسته رۆمانێك چۆن بخوێنینه‌وه؟ كاتێك رۆمانێك ده‌خوێنینه‌وه ده‌بێ له‌چی تێبگه‌ین؟ كاتێك له‌باره‌ی ئه‌ده‌بیاته‌وه و له باره‌ی پرسێكه‌وه كه زۆر كه‌م بیری لێكراوه‌ته‌وه قسه ده‌كه‌ین، شتێكی دڵنیاكه‌ره‌وه سوودێكی نییه. چونكه هه‌رچه‌نده خوێندنه‌وه‌ی رۆمان و هه‌وڵی تێگه‌یشتن لێی په‌یوه‌ست بن به یه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له دوو پره‌نسیپی ته‌واو جیاواز پێكدێن: به‌رله‌وه‌ی ده‌ستپێبكه‌یت، تێگه‌یشتن له‌وه‌ی بۆچی بڕیارت داوه رۆمانێك بخوێنیته‌وه، هاوشێوه‌ی به‌ستنی یه‌كه‌م قۆپچه‌یه به‌دروستی. هه‌ر به‌ڕاستی كه‌سیك بۆچی بڕیارده‌دات رۆمانێك بخوێنێته‌وه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندكاره و ئه‌ركه له‌سه‌ری؟ یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و كاته‌ی بۆخۆی داناوه ده‌یه‌وێت به‌ده‌قێكی خه‌یاڵچنی ئه‌ده‌بی به‌سه‌ربه‌رێت؟ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ قاوه‌یه‌ك بینیوه و ئه‌ویش حه‌زی بۆی جووڵاوه؟ یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ریت، له هه‌وڵی ئاشنابووندایت به شێواز و ته‌رز و ئاستی ده‌قه‌كان؟ یان ئه‌وه‌تا به‌بێ هیچ كام له هۆكاره‌كانه و ته‌نیا حه‌زێكه.
بۆچی ده‌ته‌وێت؟
پرسیار له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی مرۆڤ ده‌خوازێت رۆمانێك بخوێنێته‌وه، وه‌ڵامی یه‌كه‌م، وه‌ڵامی پرسیاری ‹رۆمانێك چۆن بخوێنینه‌وه؟› ده‌داته‌وه. یه‌كه‌م وه‌ڵامیش، هاوشێوه‌ی یه‌كه‌م رسته‌ی سیحراوی رۆمانه گه‌وره‌كانه. ئانا كارنینای تۆڵستۆی «هه‌موو خێزانه به‌خته‌وه‌ره‌كان وه‌كو یه‌كن، غه‌مگینی هه‌موو خێزانه غه‌مگینه‌كانیش هه‌ر له غه‌مگینی خۆیان ده‌چێت» به‌م رسته‌یه ده‌ستپێده‌كات. یه‌كه‌م رسته‌ی سیحراوی پوخته‌ی رۆمانه‌كه ده‌داته خوێنه‌ر، هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ی ئه‌و توێكڵه‌شه كه هه‌موو رۆمانه‌كه له نێو خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت.
گرنگی به‌بیرهێنانه‌وه
ده‌كرێ زۆر هۆكار هه‌بن بۆ بڕیاردان بۆ خوێندنه‌وه‌ی رۆمانێك. یاخود به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێك هه‌بێت، دروست هاوشێوه‌ی كه‌سیك كه ده‌مێكه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیدا بڕیوه و هه‌ر بیریشی لێناكه‌ینه‌وه كتوپڕ له خه‌ونێكماندا ده‌یبینین. به‌ڵام بۆ وه‌ڵامی پرسیاری چۆن له رۆمانێك تێبگه‌ین، ئه‌وا وه‌ڵامێكی تایبه‌تمه‌ند به‌هه‌ر خوێنه‌رێك هه‌ڵده‌گرێت. وه‌ك چۆن ئیتالۆ كالڤینۆ له‌وانه‌ی ئه‌زموونی نووسین له زانكۆی هارڤارد بۆ خوێندكاره‌كانی باس ده‌كرد. كاتێك بیر له نووسینی رۆمانێك ده‌كرێته‌وه، وێنه له زه‌ینی نووسه‌ره‌كه‌دا دروستده‌بێ. دواتر هه‌ست ده‌كات ئاماده‌یه بۆ نووسین و داده‌نیشێت بینووسێت، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له كوێوه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ خوێنه‌ر دروست بكات. له‌وێدایه كێشه‌ی ئه‌وه دێته‌پێشه‌وه داخۆ خوێنه‌ر له ئاماژه و وێنه‌سازییه‌كانی تۆ ده‌گات یان نا. له‌لایه‌كی دیكه‌ش هه‌وڵی دروستكردنی كاره‌كته‌ر. به‌ڵام نووسه‌ر هه‌رچی دروست ده‌كات و ده‌یچنێت، با بیچنێت، دۆخێك هه‌یه كه پێویستی به‌لایه‌نی به‌رانبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كه، واته تێگه‌یشتنی خوێنه‌ره له ده‌قه‌كه، ئه‌مه‌ش هه‌میشه گیروگرفت هه‌ڵده‌گرێت. ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكایی ودی ئاله‌ن ده‌چێته كۆرسی خوێندنه‌وه‌ی خێرا، وه‌ك ئه‌ركێك تاوانی سزای ده‌ده‌نێ. كاتێك لێیده‌پرسن «چی له رۆمانه‌كه حاڵی بوویت؟»، «رووداوه‌كان له روسیا رووده‌ده‌ن.» وه‌ها وه‌ڵام ده‌داته‌وه. لێره‌دا با گوته‌یه‌كی گابریێل گارسیا ماركیز بهێنینه‌وه. نووسه‌ره كارامه كۆڵۆمبیاییه‌كه ده‌ڵێت: «ژیان ئه‌وه نییه كه مرۆڤ ده‌ژی، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بیرێ دێته‌وه و چۆن بۆ گێڕانه‌وه هاتووه‌ته‌وه بیری، ئه‌مه‌یه« (له كتێبی، ده‌ژیم تا بگێڕمه‌وه).
ئه‌گه‌ر له‌و روانگه‌یه‌ی ماركیزه‌وه قسه بكه‌ین، پێویسته به‌و قسه‌یه‌ی ودی ئاله‌ن بحه‌په‌سێین كه ده‌ڵێت «رووداوه‌كان له روسیا رووده‌ده‌ن.» ئه‌گه‌ر ئاله‌ن تاوان و سزا وه‌ك هۆكاری به‌هه‌ده‌ردانی كات، ئه‌رك یاخود ناچارییه‌ك ببینێت، یاخود به خواستی خۆی بیخوێنێته‌وه و هه‌وڵ بدات رسته به رسته لێی تێبگات، ره‌نگه هێشتا رووی راسته‌قینه‌ی راسكۆلنیكۆڤ نه‌بینێت. به‌ڵێ، راسكۆلنیكۆڤ، ئه‌و گه‌نجه‌ی وه‌ك بكوژێكی داماوی ناچار ده‌بێت پیرێژنی سووخۆر بكوژێت و به‌و شێوه‌یه ناوی ده‌چێته مێژووه‌وه، به‌ڵام دۆستۆیڤسكی ئه‌و وه‌ك لووتبه‌رزێك، دوژمنی ئومێد و دژه چاكه ده‌ناسێنێت، به‌ڵام رۆمانه‌كه وه‌ها ده‌چنێت، كه‌سێك كه دڵی نه‌یه‌ت پێ بنێته سه‌ر مێرووله‌یه‌كیش ئه‌گه‌ر له‌جێی راسكۆلنیكۆڤ بوایه، پیرێژنی سووخۆر و خوشكه‌كه‌ی كه به ته‌ور ده‌كوشت.
بۆچی ده‌نووسیت؟
ژان پۆڵ سارته‌ر له كتێبه‌كه‌یدا «ئه‌ده‌ب چییه« ده‌ڵێت: «مه‌گه‌ر له‌و گه‌نجانه‌ی تازه ده‌یانه‌وێ ده‌ست به نووسین بكه‌ن هه‌میشه ناپرسین ‹شتێكت هه‌یه شایانی گێڕانه‌وه بێت؟› مانای ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه: شتێكی هێنده به‌هادارت هه‌یه كه بته‌وێ به‌وانی تری بگه‌یه‌نیت؟»
گرنگترین هۆكار كه دیاریده‌كات چۆن رۆمانێك بخوێنینه‌وه، په‌یوه‌سته به‌ویستی تێگه‌یشتن و تێنه‌گه‌یشتنمانه‌وه. خوێندنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌قی رۆمانه‌كه تێبگه‌یت شتێكه و خوێندنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌قه‌كه به‌ره‌و كوێ چوو، تۆش له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات، شتێكی تره. رۆمانه به‌نێوبانگه‌كان، كه ئه‌و رۆمانانه وه‌ڵامێكیان بۆ پرسیاره‌كه‌ی سارته‌ر پێ نییه، ئه‌وانه بۆ ناوبانگ و پاره نووسراون، ئه‌و ده‌قانه‌ن بۆ كاتبه‌سه‌ربردن و چێژبینین نووسراون. به‌ڵام كه قسه دێته سه‌ر ئه‌ده‌بی باش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه نییه جگه له خوێندنه‌وه‌ی، بۆیه رۆچوونه قووڵایی و خوێندنه‌وه‌ی تا به یه‌كه‌م هه‌نگاو و هه‌وڵی نووسه‌ر ده‌گات درێژه ده‌كێشێت. چونكه ده‌قی باش هه‌رگیز به ته‌نیا خۆی مانا نادات به‌ده‌سته‌وه، بێگومان په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه به‌و ده‌قانه‌ی پێشووتر و به‌ر له‌و نووسراون. تیشكۆ بۆ ئه‌و ده‌قانه‌ی پێش خۆی ده‌هاوێت و بێگومان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی دوای خۆیشی دروست ده‌كات. لێكه‌وته‌ی هه‌وڵێكی وه‌ها به‌رهه‌مێك بێت، خوێنه‌ریش كاتێك رۆمانه‌كه ده‌خوێنێته‌وه زیاتر له رۆمانێكی به‌زه‌یندا دێت و سه‌رقاڵییه‌كه‌یشی دروست وه‌ك ئه‌وه ده‌بێت ماركیز گوتی «زه‌ین دێته نێو كاره‌كه، خوێنه‌ر هه‌رچییه‌كی به بیردا بێت، كه‌واته هێنده له‌باره‌ی رۆمانه‌كه‌وه ده‌زانێت. باشه رۆمان چۆن دێته‌وه بیر؟ یه‌كه‌م: نووسه‌ر رۆمانێك ده‌نووسێت. دووه‌م: خوێنه‌ر رۆمانه‌كه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت. سێیه‌م: به‌په‌یوه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی به‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت، خوێنه‌ر ئه‌و ده‌قه دووباره له زه‌یندا داده‌ڕێژێته‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی رۆمان بریتییه له دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ده‌قێك له زه‌یندا. با وای دابنێین رووداوێكی راسته‌قینه به‌شێوه‌یه‌كی داستانی له‌لایه‌ن خوێنه‌رێكه‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: گێڕانه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی داستانی، له ماوه‌ی به‌زینداچوونی دووه‌مدا دووباره حه‌قیقه‌ت دێته‌وه پێشه‌وه و خۆی له یادگه‌دا به‌ند ده‌كات. دوای ئه‌وه‌ی له‌وێدا بۆ جاری سێیه‌م داده‌ڕێژرێته‌وه، له‌وێدا ده‌زانین رۆمانێك چۆن دێته‌وه یاد.
به‌بێ خرۆشان نابێت
زۆر وه‌ڵامت ده‌ستده‌كه‌وێت بۆ پرسیاری چۆن ده‌خوێندرێته‌وه. به‌ڵام فۆرمێكی دیاریكراو نییه. خوێنه‌ری به‌هه‌ست و به‌ئاگا، ئه‌وه‌ی هه‌موو ورده‌كارییه‌ك له‌به‌رچاوده‌گرێت، ده‌یه‌وێ له هه‌موو شتێك تێبگات، واده‌كات خوێندنه‌وه ببێته كارێكی سه‌روو خوێندنه‌وه. كاتێك ده‌خوێنیته‌وه به‌خێرایی و خرۆشانه‌وه هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كان، پێشبینی كردنی رووداوه‌كان به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه شوێنێك، ئه‌مه واده‌كات ئه‌و خوێنه‌ره پێویستییه‌كی حه‌تمی بێت. هه‌ركه‌سێك شێوازێكی هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه، ئه‌وه‌ی له زه‌ینی هه‌ر خوێنه‌رێك و دوای خوێندنه‌وه‌دا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و ده‌قه‌كه كه خوێنه‌ره‌كه له زه‌ینی خۆیدا دایڕشتووه‌ته‌وه. واته ئه‌و كه‌سه‌ی كه حه‌مه‌دۆك ده‌خوێنێته‌وه و حه‌مه‌دۆكی راپه‌ڕیوی ده‌ست زوڵمی یه‌شار كه‌مال ته‌واو ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی حه‌مه‌دۆكی خۆی دروستده‌كات.
كالڤینۆ پێی وایه رۆمانێك به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی شێوازی ریزبه‌ندی، واته؛ ده‌روازه، به‌ره‌وپێشچوونی رووداوه‌كان و ده‌ره‌نجام بكات ده‌كرێ بنووسرێت. سارته‌ر له‌باره‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌وه ده‌پرسێت، كه نووسه‌ر تاوه‌كو ئه‌و كاته نه‌ینووسیون له‌وه ده‌پرسێته‌وه داخۆ ده‌یه‌وێ به‌كامه شێواز كامه چیرۆك ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌مبرتۆ ئێكۆ باس له‌وه ده‌كات كه خوێنه‌ر هه‌ر خۆی به زه‌ینێكی ئاماده‌وه بۆ تێگه‌یشتن له ده‌ق نزیك ده‌بێته‌وه. ماركیزیش پێی وایه سه‌ره‌داوه‌كانی رۆمان ئه‌وه‌یان له ده‌ستی خوێنه‌ردا نه‌ك له ده‌ستی نووسه‌ردابن.
سه‌رچاوه: https://oggito.com