سەرۆک کۆماری ئێران: حزبوڵا بە تەنھا ناتوانێت رووبەڕووی ئیسرائیل ببێتەوە

03:51 - 2024-09-24
جیهان
147 جار خوێندراوەتەوە

مسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران راگەیاند، نابێت رێگەبدەن لوبنان ببێتە غەززەیەکی دیکە، بەپێویستیشی زانی جیھان جوڵە بکات بۆ ئەوەی جەنگەکە نەبێتە جەنگێکی ھەرێمی. 

پزیشکیان باسی لەوەشکرد، حزبوڵا بە تەنھا ناتوانێت رووبەڕووی دەوڵەتێکی پڕچەک و بەتوانا بوەستێتەوە، کە دەتوانێت بگاتە سیستمی چەکی پێشکەوتوو، ھەروەھا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و ئەوروپا و ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت، بۆیە دەبێت وڵاتانی ئیسلامی کۆبوونەوەیەک بکەن بۆ داڕشتن و دانانی شێوازێکی وەڵامدانەوەیەک لەسەر ئەوەی روودەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان