هاشم غەمگین
بەڕێوەبردنی حکومڕانییەکی شەفاف و چالاک و خزمەتگوزار، کە مافی هاووڵاتیبون و وەک یەکی بەرجەستە بکات و جێی بڕواو متمانەی تێکڕای خەڵکی کوردستان بێت و بەدوور بێت لە گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی، دوور لە جیاوازیکردن و لێکدانەوەی ئینتیمای حزبی خزمەتی گشتی بکات، دڵنیابن حکومڕانییەکی لەو شێوەیە تەنیا یەکێتی دەتوانێت مسۆگەر و پەیڕەو و پیادەی بکات.
رێکخستن و داڕشتنی کاروباری پەرلەمان بە سیستمێکی پێشکەوتوو و نموونەیی باڵا، کە پلان و بەرنامە و پڕۆژەی یاسای سوودبەخشی بۆ چالاککردنی دامەزراوە حکومییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییان هەبێت، دڵنیابن ئەوە تەنیا بە یەکێتی دەکرێت.
پیادەکردنی سیستمێکی دادوەریی چالاک، کە جیاوازی لە نێوان هیچ پلەوپایەیەکی سیاسی، ئیداری، کۆمەڵایەتیدا نەکات، بە کردار سەروەری بۆ پێگەی یاسا بگەڕێنێتەوە، دەستی پێشێلکاران و ئەوانی کار بۆ شکاندنی شکۆی یاسا دەکەن ببڕێت، تەنیا و تەنیا یەکێتی دەتوانێت ئەوە بکات.
ئەگەر دەتانەوێت پشکی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە هەموو مانگێک لە کاتێکی دیاریکراوی خۆیدا و بێ دواکەوتن بدرێت، ئەوە تەنیا یەکێتی دەتوانێت زامنی بکات
رەخساندنی ئازادی بۆ هەموان
ئەگەر لەهەر ناوچەیەکی کوردستان مافی دەڕبڕینی ناڕەزایی و خۆپیشاندن بۆ سەرجەم چین و توێژەکان رەخسا بێت، ئەگەر ئازادی دەڕبڕین و نووسین و رەخنەی میدیاکاران و رۆژنامەنووسان لەهەر شوێنێکی کوردستاندا هەبێت، ئەوا ئەو شوێنە یەکێتی تیایدا باڵادەستە و دەیپارێزێت.
ئەگەر گەنجێک بێ کاربێت و داوای رەخساندنی هەلی کار بکات، بە دڵنیاییەوە روو دەکاتە ئۆرگان و سەرکردە و کادرەکانی یەکێتی، ئەگەر کەسێک دڵسۆزانە دەستی گەنجێک بگرێت و بیخاتە سەر پیشە و کارێک و لە بێکاری رزگاری بکات، ئەوە تەنیا یەکێتییە و هەر یەکێتیش دەتوانێت ئەوە بکات.
ئەگەر دەتانەوێت پشکی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە هەموو مانگێک لە کاتێکی دیاریکراو و بێدواکەوتن بدرێت، ئەوە تەنیا یەکێتی دەتوانێت زامنی بکات.
بۆیە بۆ سەروەربوونی یاسا، پاراستنی مافی وەک یەکی، شەفافبوونی داهات، حکومڕانییەکی تەندروست و چالاک، نەهێشتنی تاکڕەوی و خۆسەپێنی، خۆشگوزەرانیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، چالاکبوونی پەرلەمان و یاسادانان، دەنگ بدەن بە لیستی(129)ی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و کاندیدەکانی، چونکە ئەوان داکۆکیکارێکی سەرسەختن لە بەدیهێنانی مافە رەواکانتان.