له ئینگلیزییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
پێشه‌كی:
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و پێنج هۆكاره سه‌ره‌كییه بخه‌ینه‌ڕوو كه وا له نووسه‌ران ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌یه‌ك واز له نووسینی رۆمانه‌كانیان بهێنن یاخود بۆ ماوه‌یه‌ك بوه‌ستن له ته‌واوكردنی رۆمانه‌كانیان پێش بڵاوكردنه.
*هه‌ستێكی نقومكه‌ر:
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی (ئیسكوایه‌ر- ESQUIRE)ی هونه‌ریدا به‌بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ریكلامی هونه‌ری فیلمی (بیلی سامه‌ره‌ز Billy Summers )ه‌وه كه له رۆمانه‌كه‌یه‌وه وه‌رگیراوه نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی ستیڤن كینگ دان به‌وه‌دا ده‌نێت له نێو چه‌كمه‌جه‌ی مێزی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ستنووسی دوو كتێبی داناوه، كه نازانێت چۆن به‌رده‌وام بێت له نووسینیاندا. ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه به‌وه‌ده‌دات به‌رده‌وام بوون له نووسینی ئه‌و كتێبانه، یاخود ته‌واوكردنیان كه‌مێك له فرۆشتنی به‌له‌مێكی بچووك ده‌چێت له نزیك زه‌ریایه‌كی فراوانه‌وه، كه هه‌میشه به‌ره‌و رووی شه‌پۆله گه‌وره‌كان ده‌بێته‌وه و هه‌میشه له مه‌ترسی نقومبووندایه به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ئه‌گه‌ر تۆی نووسه‌ر وه‌كو من رۆمانه‌كانت بنووسیت ئه‌وه من هیچ پوخته یاخود كۆمه‌ڵه خاڵێكی سه‌ره‌كییم نییه، من ته‌نها پشت به‌ڕێڕه‌وی به‌ڕێوه‌چوونی چیرۆكه‌كه ده‌به‌ستم بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه‌ی له‌سه‌ری راهاتووم، ئه‌وه‌ش بزانن زۆرجار به‌ره‌وڕووی نقومبوونی خۆم و به‌له‌مه‌كه‌م (1) له نێو زه‌ریادا بوومه‌ته‌وه.
ئه‌م دان پێدانه ره‌وانه‌ی نووسه‌ری رۆمانێك كه یه‌كێكه له شاكاره هونه‌رییه به‌رزه‌كان. دۆخی باكگراوندی به‌رهه‌مهێنانی رۆمانێك روونده‌كاته‌وه له‌وێناكردنیدا به‌و به‌له‌مه‌ی ده‌كرێت بوه‌ستێت و نقوم ببێت.
شایانی باسه ته‌نها كینگ نییه له‌م هه‌ڵوێسته‌دا، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك نووسه‌ری به‌ناوبانگی دی هه‌ن وه‌كو: (جۆن ئه‌پدایك و جێنیڤه‌ر ئێگان)یش كه ته‌مه‌ڵییان كردووه یاخود بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستاون یاخود له نووسیندا خاوبوونه‌ته‌وه.
گرفته‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی خوێنه‌ر ته‌نها به‌رگی بریقه‌داری رۆمانه‌كان له‌سه‌رخانه‌ی به‌رزی كتێبخانه‌كان ده‌بینین و نازانین لای نووسه‌ران له‌ودیوی نووسینی رۆمانێكه‌وه چی ده‌گوزه‌رێت. به نموونه‌ی وه‌ستاندن و له‌ده‌ستدانی نووسین و ته‌واونه‌بوون و تێكچوون و هه‌وڵه‌كانی نووسه‌ره‌كه‌ی. كه ئێمه له هه‌موو ئه‌مانه ته‌نها پڕفرۆشیی كتێبه‌كه ره‌چاوده‌كه‌ین.
له‌وانه‌یه ئێمه وه‌كو خوێنه‌ر پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین گرێچن به‌شێوه‌یه‌كی كامڵ له نێو خه‌یاڵدانی نووسه‌ره‌كه‌دا له دایك ده‌بێت یاخود به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و دواتر داده‌ڕێژرێت و ده‌خرێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌كان و به ته‌واویی و به‌بێ هیچ خه‌وشێك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لای خوێنه‌ر ونه و ئاشكرا نییه ئه‌وه‌یه كه له پشت هه‌ر رۆمانێكه‌وه كۆمه‌ڵێك ململانێ و شكستی نادیاری رۆماننووس هه‌یه.
لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه:
ئایا چ كاتێك دروسته بۆ وه‌ستاندن یان خۆپاراستن یاخود دووركه‌وتنه‌وه له نووسینی رۆمانێك یاخود هه‌ر كتێبێكی دیكه؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بزانین وه‌كو دۆخێكی باو زۆربه‌ی نووسه‌ران دووچاری نائومێدیی و پاشه‌كشه‌ی خێرا ده‌بن هه‌ندێك كات له ئه‌نجامی شكستهێنانیان له نووسیندا و هه‌ندێك كات له‌به‌ر هۆكاری پێویستی زۆر كاركردن له‌پێناوی ته‌واوكردنی رۆمانێكدا. لێره‌دا ده‌بێت دادپه‌روه‌ربین و ئاماژه به‌وه بده‌ین كه هه‌میشه نووسه‌ر باشترین هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو له‌پێناوی تۆماركردنی هه‌ر رۆمانێكدا و هه‌رگیز ره‌شنووسی یه‌كه‌می رۆمانه‌كه كارێكی كامڵ نابێت.
به‌هه‌رحاڵ هه‌ركات گرێچنی رۆمانێك پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه به‌هۆی شه‌پۆلێك رووداوی پێچاوپێچه‌وه و كاتێك كه‌سایه‌تییه‌كانی نێو رۆمانێك رووبه‌ڕووی كێشه‌كان ده‌بنه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت نووسه‌ر ئه‌وه بزانێت كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌ست به‌ناونانی ئه‌و رۆژه به یه‌كه‌م رۆژی تۆماركردنی رۆمانه‌كه‌ی بكات.
(5) پێنج هۆكار بۆ دووركه‌وتنه‌وه له نووسینی رۆمانه‌كه‌ت:
یه‌كه‌م: كاتێك چیدی دڵخوازی رۆمانه‌كه‌ت نابیت:
له‌وانه‌یه ئه‌م هۆكاره به‌باوترین هۆكار هه‌ژمار بكرێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه له نووسین. تۆی نووسه‌ر كاتێك ده‌ست به‌نووسین ده‌كه‌یت له سه‌ره‌تادا دڵخوازی ئه‌و چیرۆكه بوویت كه ده‌ینووسیت، به‌ڵام ئێستا هه‌ست ده‌كه‌یت له ململانێدایت به‌زۆر خۆت راده‌كێشیت بۆ سه‌ر مێزی نووسینه‌كه‌ت و هه‌ست به‌قورسایی ده‌كه‌یت له هاندان و پابه‌ندبوونت بۆ ته‌واوكردنی ده‌ستنووسه‌كه‌ت. بێگومان ئێمه‌ی نووسه‌ران به‌چه‌ند كاتێكدا تێده‌په‌ڕین كه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ین به‌توندی قژی خۆمان رابكێشین یاخود تووشی ده‌ردی گه‌یشتن به بنبه‌ستی نووسه‌ر ده‌بین ته‌نانه‌ت رقمان له كه‌سایه‌تییه‌كانی نێو نووسینه‌كه‌مان هه‌ڵده‌ستێت. ئێمه لێره‌دا باس له هیچ كام له‌و باروودۆخه ناكه‌ین، به‌ڵكو مه‌به‌ستمانه بڵێین هه‌ركاتێك هه‌ست به بایه‌خ پێنه‌دانت به نووسین كرد، ئه‌وه كاتی ئه‌وه هاتووه ماڵئاوایی له‌و كاره بكه‌یت، ته‌نانه‌ت به هیچ جۆرێك ئازاری خۆشت مه‌ده. ته‌نها كاتێك كه ئه‌م به‌شه له هه‌ڵچوون و فه‌رامۆشی تێپه‌ڕی ئه‌وه هه‌ڵه و لاوازییه‌كانی رۆمانه‌كه ده‌بینین و له‌وانه‌یه بۆمان ئاشكرا ببێت شایه‌نی به‌فیڕۆدانی كات نه‌بێت و نه‌توانین به‌رده‌وام بین.
دووه‌م: كاتێك هه‌وڵ ده‌ده‌یت ببیته كه‌سێك كه له توانای تۆدا نییه:
هه‌ندێك كات گرفت له نێو ده‌قه‌كه‌دا نییه، به‌ڵكو گرفت له نووسه‌ره‌كه‌دایه. كاتێك ده‌مانه‌وێت رۆمانیكی باش و نه‌مر بنووسین، یاخود رۆمانێكی پڕفرۆش بێت و بمان كاته خاوه‌ن كۆشكێكی گه‌وره له كه‌ناری ده‌ریا پێویسته وه‌كو نووسه‌رێك شێوازی نووسینی تایبه‌ت به خۆمان بزانین و شاره‌زاییمان هه‌بێت له سنووری توانا و به‌هره‌كانمان هاوكات ده‌بێت پانتایی خولیا و خه‌ونه‌كانمان بزانین. چونكه راستییه‌ك هه‌یه ده‌بێت بیزانین كه هه‌موومان ناتوانین وه‌ك جه‌یمس پیته‌رسۆن یاخود ماری پۆپ ئۆزبۆرن بین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م گه‌ردوونه‌دا كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی دووجار ده‌بنه خاوه‌نی خه‌ڵاتی بوكه‌ر وه‌كو نووسه‌ران جه‌ی. ئێم. كۆیتزی و هێلاری مانتێل بۆیه ئه‌گه‌ر بێت‌و كۆی كتێبه ئه‌ده‌بییه‌كان نه‌خوێنیته‌وه ئه‌وه جۆرێك له مه‌حاڵ ده‌بێت بتوانیت كتێبێكی باشی تایبه‌ت به خۆت بنووسیت، بۆیه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته بنووسه كه هۆگری خوێندنه‌وه‌یت.
سێیه‌م: كاتێك چیرۆكی رۆمانه‌كه هه‌ڵقوڵاوی نێو ناخی نووسه‌ره‌كه‌یه:
نووسین پڕۆسه‌یه‌كی چاره‌سه‌رئامێزه، به‌ڵام هاوكات به‌ده‌ر له یاده‌وه‌رییه‌كان ده‌كرێت روح داپڵۆسێنه‌ر بێت بۆ كه‌سێك دووچاری ئازار بووبێت له‌وانه‌یه تۆی نووسه‌ر بخوازیت ئازاره حه‌شاردراوه‌كانی (منداڵییه ناهه‌مواره‌كه‌ت یاخود جیابوونه‌وه تاڵه‌كه‌ت یاخود هه‌سته پڕ تاوانه‌كانت) له رێگای نووسینی رۆمانه‌كانته‌وه ده‌رببڕیت، ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ڵه نییه به‌مه‌رجێك له هانده‌ره‌كانی پشت ئه‌و هه‌نگاوه‌ت تێگه‌یشتبیت. نووسین هه‌رگیز ناتوانێت جێگای چاره‌سه‌ری تایبه‌تمه‌ند بگرێته‌وه (به‌ده‌رمان بێت یاخود بێ ده‌رمان) ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت‌و تۆماركردنی چالاكی رۆژانه‌ت به‌شێك بێت له چاره‌سه‌ره‌كه‌ت و كردت به‌رۆمانێك، ئه‌وا هه‌رگیز بیرۆكه خراپه‌كانت بڵاومه‌كه‌ره‌وه تاوه‌كو دڵنیا نه‌بیت كه خۆت به ته‌واوه‌تی رزگارت بووه لێیان، ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ستت به ئاماده‌یی و هێزی ته‌واوی خۆت كرد. ئازابه و یاداشتنامه راسته‌قینه‌كانی خۆت له شێوه‌ی رۆمانێكدا بنووسه.
چواره‌م: نه‌بوونی كات بۆ جه‌ختكردنه‌وه رۆمانه‌كه‌ت:
هه‌ندێك رۆمان هه‌ن پێویستیان به بایه‌خدان و سه‌رنج و چاودێرێك هه‌یه بۆ نووسینه‌وه‌یان. ئه‌م جۆره رۆمانانه هه‌موو خوله‌كێكی به‌ئاگایی نووسه‌ر به‌كارده‌هێنن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بێت‌و تۆی رۆماننووس خوازیاری دروستكردنی زنجیره‌یه‌ك رۆمانی مێژوویی بیت سه‌باره‌ت به دوا رۆژه‌كانی سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆریه‌تی رۆمانی ئه‌وا نابێت هیچ كارێكی دی سنووری ئه‌و كاره‌ت ببه‌زێنێت بۆ نموونه ناكرێت به‌راوردی نووسینه‌وه‌ی ئه‌و زنحیره رۆمانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ركی بردنی منداڵه‌كانت بۆ فێربوونی وانه‌كانی میوزیكی ترمبۆن (2) بكه‌یت بێگومان ده‌بێت كۆی كاته‌كانت بۆ نووسینه‌وه‌ی رۆمانه‌كانت بێت.
هاوكات نا‌توانیت كاتی ته‌واو ببه‌خشیته ژیانی رۆژانه‌ت وه‌كو چاودێریكردن، هاوبه‌شییكردن، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه نه‌توانیت كاتی ته‌واو ببه‌خشیته چاودێرییكردنی چاكبوونه‌وه‌ت له نه‌خۆشییه‌كان و ته‌ندروستیت به‌هۆی تۆماركردن و نووسینه‌وه‌ی ئه‌و زنجیره رۆمانه‌وه به‌هه‌رحاڵ، ئه‌گه‌ر وه‌كو نووسه‌رێك هه‌ستت به هۆگری و تامه‌زرۆیی زۆر بۆ نووسین كرد ئه‌وه دڵنیابه هه‌میشه كاتێك ده‌دۆزیته‌وه بۆ نووسین، ته‌نها له‌وانه‌یه كاتێكی زیاترت پێویست بێت بۆ كۆتایی هێنان به نووسینی رۆمانه‌كه‌ت.
پێنجه‌م: ده‌ستگرتنی رۆماننووسێك به‌كتێبێكی مردووه‌وه:
هه‌ندێك جار نووسه‌ر ده‌ست به‌كتێبێكه‌وه یاخود بیرۆكه‌یه‌كی به‌سه‌رچوو یاخود له‌ناوبراوه‌وه ده‌گرێت كه پێویسته به‌ته‌واوه‌تی بفه‌وتێنرێت له دوای چه‌ندین مانگ و چه‌ندینجار له پێداچوونه‌وه و ره‌شنووس هێشتا نووسه‌ر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به نه‌شیاو و كۆن و مردوو بزانێت.
له‌ڕاستیدا له‌وانه‌یه نووسه‌ر هۆكاری خراپبوونی ئه‌و كتێبه‌ش نه‌زانێت كه ده‌كرێت له زۆركاتدا زۆری گۆڕینی بیر و بۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به‌و كتێبه له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه دایببڕێت، ده‌رئه‌نجام له دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌كاركردن له‌و كتێبه‌دا و هه‌ر له‌سه‌رمێزی نووسینه‌كه دڵی ئه‌و كتێبه له لێدان ده‌كه‌وێت و ده‌مرێت.
دواجار مه‌رگی كتێبه‌كه ده‌بێته مایه‌ی دڵشكاندن بۆ خودی نووسه‌ره‌كه. به‌ڵام له‌م كاتی دڵشكاندن و خه‌مبارییه‌دا بۆ مه‌رگی كتێبه‌كه‌ت تۆی نووسه‌ر له‌خۆت ببووره و پشوویه‌ك بده. دواتر هه‌وڵێكی دی بده‌ره‌وه، چونكه ته‌نانه‌ت كتێبه خراپه‌كانیش شتێكت فێرده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به نووسین و پێداچوونه‌وه.
*دوا وته:
ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی به‌له‌مه‌كه له نێو قووڵایی زه‌ریادا نوقم ده‌بێت. هێشتا تۆی نووسه‌ر ده‌توانیت مه‌له بكه‌یت و سامانه ناوازه‌كه‌ت رزگار بكه‌یت. له‌وانه‌یه له رێگای كاره‌كته‌رێكه‌وه بێت كه خۆشتده‌وێت یان له رێگای دۆخی نێو رۆمانه‌كه‌ته‌وه بێت یاخود له رێگای یه‌ك، دوو ورده‌كاری تایبه‌ته‌وه بێت.
هه‌ندێك كات له‌وانه‌یه وا بێت كه چیرۆكێك یان رۆمانێكت مردووه، به‌ڵام كتوپڕ زیندووده‌بێته‌وه له‌لای خۆت ته‌نها پێویستی به‌كاته بۆی ته‌رخان بكه‌یت.
په‌راوێزه‌كان:
(1) هه‌ڵبه‌ت نووسه‌ر لێره‌دا مه‌به‌ستی له به‌له‌مه‌كه‌ی (ئه‌و رۆمانه‌یه كه ده‌ینووسێت).
(2) برمیۆن: ئامێرێكی موزیكی بیانیه.
سه‌رچاوه: سایتی Writters write.co.za