هێمن ئەحمەد
پارێزگاری كەركوك و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەن و لایەنە پەیوەندیدارەكان، سەردانی گەڕەكەكانی دەروازە و باروتخانەیان كرد و گوێبیستی دانیشتووانی سنوورەكە بوون و بەڵێنیان پێدرا.
لەبارەی سەردانەكەوە، پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەسەر راسپاردەی پارێزگاری كەركوك، ئەو گەڕەكانەی بێبەشكرابوون لە خزمەتگوزاریی سەرەتایی بەتایبەتی گەڕەكەكانی دەروازە و باروتخانە، كۆڵانەكانیان بۆ كۆنكرێت دەكرێت و هەرچی كێشە و گرفتێكیان هەبێت بۆیان چارەسەر دەكرێت و بەتایبەتی كێشەی نەبوونی محاویلەی كارەبا.