گولەر: لەو ناوچانە ناكشێینەوە كە لە هەرێمی كوردستان دروستمانكردووە

01:21 - 2024-11-13
جیهان
88 جار خوێندراوەتەوە

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا رایگەیاند، "پێشتر هێزەكانمان بەگوێرەی وەرزەكان و بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەكەكە دەچوونە عیراق و دەهاتنەوە، لە كاتی گەڕانەوەدا پەكەكە شوێنەكانی كۆنترۆڵدەكردەوە، بەڵام لە 2018ەوە ستراتیجمان گۆڕی و لەو كاتەوە لەو شوێنانە نەكشاوینەتەوە كە چووینەتە ناوی و ساڵ بە ساڵ گەیشتینە زاپ كە دڵی پەكەكەیە، ئەوەش ئەو قوفڵەیە باسی دەكەین و دەمانەوێت ناوچەكە بەڕووی پەكەكەدا دابخەین"
گولەر گوتیشی، لەو ناوچانەی هەرێمی كوردستان ناكشێنەوە كە دەچنە ناوی و ئەو بنكە و بارەگایانە چۆڵ ناكەن كە دروستیاندەكەن. لەبارەی ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ پەكەكە گوتی، "هیچ نیازێكمان نییە لەگەڵ پەكەكە گفتوگۆی ئاشتیی بكەین، پەكەكە دەبێت چەك دابنێت، خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەكان بكەن و بێنە بەردەم دادگا، تەنیا بەو جۆرە كۆتاییان پێدەهێنین. جگە لەمە هیچ گۆڕانكارییەك لە پلانمان بەرامبەر پەكەكە روونادات".

بابەتە پەیوەندیدارەکان