بەناوی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانییەوە، پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی زانکۆی سلێمانی و سەرۆکی زانکۆ و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق.
هیوادارم زانکۆی سلێمانی (زانکۆی دایک) هەردەم پێشەنگ بێت لە بواری ئەکادیمی و توێژینەوەو هەموو بوارەکانی دیکەدا، ببێتە نموونە بۆ سەرجەم زانکۆکانی کوردستان و عیراق. ئەم دەستکەوتە زۆر گرنگە بۆ هەموو کوردستان بە گشتی و بۆ شاری سلێمانی بە تایبەتی و جێی شانازییە زانکۆیەك لە کوردستان بتوانێت بگات بەو ئاستە بەرزە لە ماوەیەکی دیاریکراودا و پلەبەندی بگاتە ١٠٠١-١٢٠٠ بۆ ساڵی ٢٠٢٥ لە سەر ئاستی زانکۆکانی جیهان بە پێی (Times Higher Education).
دووبارە پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی و سەرجەم ستافی زانکۆکەتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و دەستی ماندووبوونیان دەگوشین.
لەگەڵ رێزدا...
باڵێۆز د. محەمەد سابیر ئیسماعیل
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی