خالید حوسێن، شێوەكاری كەركوكی بۆ کوردستانی نوێ :

رێبازی واقیعی و پۆرترێتم گرتۆتەبەر

11:59 - 2024-10-10
هەمەرەنگ
173 جار خوێندراوەتەوە

خالید حوسێن هونەرمەندی شێوەكار بە رەچەلەك عەرەبە و دانیشتووی شاری كەركوكە، ساڵی 1988 بڕوانامەی دیبلۆمی لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی موسڵ بەدەستهێناوە و ئێستا سەرپەرشتیاری هونەرە لە چالاكی قوتابخانەكانی سەر بە پەروەردەی كەركوك.
خالید حوسێن بە دوالاپەڕەی وت: ئەوكاتەی كە لە پەیمانگە خوێندكار بووم زۆر لە ژێر كاریگەری هونەرمەندی دێرین نەجیب یونس دا بووم، بۆیە كارە هونەرییەكانم رێبازی واقیعی بە تایبەت وێنەكێشانی پۆرترێتم گرتەبەر و یەكەمین پێشانگەی تایبەتی خۆم لە ساڵی 1986 كردووە و دواتر لە زۆربەی پێشانگەكانی كە وەزارەتی پەروەردە سازی دەكرد بەشداریم تێدا کردووە و خەڵاتم بەدەستهێناوە.
سەبارەت بە دۆخی هونەری شێوەكاری لە كەركوك وتی: بە هۆی نەبوونی هۆڵی هونەر تایبەت بە شێوەكاری لە ئێستادا بەرهەمهێنان لەو بوارەدا لە كەركوك خاو و سستە، هەروەها بە هۆی ئەوەی حكومەت پشتگیری لە هونەرمەندانی شێوەكار ناكات، زۆربەی هونەرمەندان گۆڕەپانی هونەریان جێهێشتووە.
روونیشیكردەوە سەرەڕای ئاستەنگەكان ئێستا هونەرمەندانی شێوەكار لە كەركوك بە هەموو نەتەوەكانەوە یەكگرتوون و پێكەوە كاری هونەری دەكەن.  
رزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان