شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، لە هەریرو باتاسەوە، لە خەلیفان و سۆرانەوە هەولێر وەردەگرینەوە و کۆتایی بە حوکمڕانیی خۆسەپێن دەهێنین.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سەردانی ناحیەی هەریری پارێزگای هەولێری کرد و لەگەڵ جەماوەری سنوورەکەدا کۆبۆوە.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە بارەگای کۆمیتەی هەریر لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە جەماوەری سنوورەکە کۆبۆوە و سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی جەماوەری سنوورەکەی کردو گوتی، هیمەت بکەن و دەنگ بە لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی ئەو حوکمڕانیە چەوتەی هەرێم راست بکەینەوە و بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموان بکەین.