سەرچاوەکانی هەواڵ لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێن لە شاری دێرەزور ھێرش دەکرێتەسەر ئۆتۆمبێلێک و رێکخراوێکی مافی مرۆڤیش دەڵێت ھێرشەکە کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.
سەرچاوەکانی ھەواڵی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی مەحکانی سەر بە دێرەزور کراوەتەوە ئامانج و کەسێک کوژراوە.
ناوەندی مافی مرۆڤی سوریا ئەوەی خستەڕوو، ھێرشەکە لە رێگەی درۆنەوە ئەنجام دراوە و کەسێک کوژراوە، چوار کەسیش برینداربوون.
هاوکات ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردوەتەوە ناسنامەی کوژراوەکە ئاشکرا نەکراوە و نەزانراوە درۆنەکەش سەر بە چ وڵات و ھێزێکی سەربازییە.