بەڕێز کاک سەمیر هەورامی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (تۆفیق جافر هەورامی) باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەكەتان دەكەم و هاوبەشی ماتەمتانم.
لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان