خەڵکە تێکۆشەرەکەی عەشیرەتی مەمانی دەنگیان بۆلیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
لە درێژەی سەردانەکانیدا بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی ناوچەکە و پشتگیری هاووڵاتیان، قادر عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی گوندی تەكەڵتوی کرد و لەگەڵ خزمانی عەشیرەتی مەمانی و كەسایەتی و پیاوماقوڵانی گوندەكانی رۆژهەڵاتی تەق تەق كۆبووە.
لەمیانی كۆبوونەوەكەدا قادر عەزیز رایگەیاند، وەك چۆن لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو خەڵكی سنوورەكە و عەشیرەتی مەمانی پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش دڵنیام بە هەوڵ و هیمەتی خەڵكە تێكۆشەرەكەی لیستی 129 سەردەخەین و كۆتایی بە دەستەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین.