رێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی دەڵێت، تۆمارە دەنگییەکە ساختەیە و بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە.
رێکخراوی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی کە هاوبەشی رەسمیی کۆمپانیای مێتای خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکە، شیکاری بۆ ئەو تۆمارە دەنگییە کردووە کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەناوی سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت، بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
رێکخراوەکە لە پەیجی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هەردوو زمانی کوردی پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت، ئەم ڤیدیۆیە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی دەتوانێت بکۆڵێتەوە لەوەی دەنگەکە ساختەیە بە بەکارهێنانی ئامرازە پێشکەوتوەکانی شیکردنەوەی دەنگ بە زیرەکی دەستکرد، باوەڕ بەهەموو شتێک مەکە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەیبینیت - ئەگەر دڵنیا نەبوویت، دەتوانیت ڕاستەوخۆ بۆمانی بنێریت