گرفتی كەمئاویی دەروازە چارەسەركرا..

كۆڵانەكانی گەڕەكی پەنجاعەلی كۆنكرێت دەكرێن

01:11 - 2024-10-14
کوردستان
189 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد



لەسەر راسپاردەی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، سەرجەم كۆڵانەكانی گەڕەكی پەنجاعەلی كۆنكرێت دەكرێن، ئەندامێكی ئەنحومەنی پارێزگای كەركوكیش رایدەگەیەنێت: توانرا 13 هەزار مەتر دووجا لە كۆڵانەكانی نزیك شوقەكانی ئەو گەڕەكە كۆنكرێت بكرێت.
لەوبارەیەوە، د.ئەحمەد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای هەوڵ و بەدواداچوونمان بۆ كێشەو گرفتی ئەو گەڕەكە، لە ئێستادا نزیكەی هەشت هەزار مەتر دووجای تری ئەو گەڕەكە تیمەكان سەرقاڵی كۆنكرێت كردنین، وتیشی: ئەو گەڕەكانەی پێشتر پەراوێز خرابوون و پڕۆژەكانیان لە شوێنانی تر جێبەجێ كراوە، پرۆژەی خزمەتگوزارییان پێدەگەیەنین.
لەبارەی گەیاندنی ئاو بۆ گەڕەكی دەروازە، ئامانج عاسی میراوی گەڕەكەكە، بەكوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای گەیاندنی گرفتی كەمئاوی گەڕەكەكە بە پارێزگاری كەركوك كە ژمارەیان نزیكەی پێنج سەد ماڵ دەبوون، لەسەر بڕیاری رێبوار تەها هێڵی نوێی ئاویان بۆ راكێشرا، بەمەش كێشەی كەمئاوییان چارەسەر دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان