شێخ جەعفەر لەگەڵ جەماوەری بازنەی بەکرەجۆ کۆبووەوە

07:35 - 2024-10-15
کوردستان
158 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 15_10_2024، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ک) لەگەڵ جەماوەری بازنەی 13ی بانگەشەی هەڵبژاردنی بەکرەجۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەڤاڵان جوان ئیحسان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی بازنەی 13ی بەکرەجۆ و بەکر عەواڵی، سەرپەرشتیاری کۆمیتەی رێکخستنی بەکرەجۆ و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حزبی سنوورەکە ئامادەیبوون، هەڤاڵ شێخ جەعفەر
کورتەباسێکی لەسەر رۆڵی جوامێرانەی دانیشتوانی بەکرەجۆ و دەوروبەری پێشکەش کرد کە هەمیشە لە ریزی پێشەوەی خەباتگێڕانی کوردایەتیدابوون و لە شۆڕشی نوێشدا نەخشی بەرچاویان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی رژێمی بەعس، بەکرەجۆ هەردەم شوێنی حەوانەوەو پەڕینەوەی پێشمەرگە بوون و خەڵکەکەشی چاوساخ و رێپیشاندەری پێشمەرگەبوون، هەربۆیە یەکێتی سوپاسگوزاریانە و تێکۆشانی بێ وچانیان بەرزدەنرخێنێت.

پاشان هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، هاتەسەر باسی دوا پێشهاتەکانی رەوشی سیاسی هەرێم و رایگەیاند: یەکێتی بڕوای تەواوی بە ئازادی و فرەیی هەیە و لەئێستادا یەکێتی یەک دەنگ و یەک هەڵوێستە و خاوەنی سەرۆک و بەرنامەی راست و رەوانی خۆیەتی، بۆیە  دەتوانێت ئەرکی گۆڕانکاریی لەشێوازی حوکمڕانی لەراستەڕێ دەرچووی هەرێم  جێبەجێ بکات، کە خەریکە دەبێتەهۆی لەدەستدانی پشتیوانی دۆستان و هاوپەیمانانمان.

هەربۆیە، پێویستە هەموان لەڕۆژی دنگداندا، گەورەو بچووک بە حەماسەوە رووبکەینە ناوەندەکانی دەنگدان و دەنگ بدەین بە کاندیدانی دڵسۆزی یەکێتی، کە دەتوانن نوێنەری راستەقینەی ئێشوئازار و خواستی خەڵک بن و یاسای گونجاو بۆ بەرژەوەندیی ئەوان دەربکەن.

دواتر هەڤاڵ جوان ئیحسان، لە وتەیەکدا وێڕای سوپاسکردنی هەوڵ و ماندووبوونی کادرو جەماوەری  بەکرەجۆ، جەختی لەسەر ئەجێندای روون و ئاشکرای یەکێتی کردەوە کە لەڕێیەوە دەیەوێت گۆڕانکاری بنەڕەتی لە حوکمڕانی هەرێم و  ژیان و گوزەرانی خەڵک بکات، هەروەک ئامادەبووانی هاندا لەرۆژی دەنگداندا، بە سەرخستنی لیستی 129، داستانێکی دیموکراسی تۆمار بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان