مێسی هاتریكی تۆماركرد و ئەرجەنتین سەركەوت

09:12 - 2024-10-16
وەرزش
72 جار خوێندراوەتەوە

لە گەڕی دەیەمی پاڵاوتنەكانی ئەمریكای باشوور، بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین میوانداریی بۆلیڤیای كرد و یارییەكەی بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
لە یاریەكەدا لیۆنێل مێسی هاتریكی تۆماركرد و سەركردایەتیی تیپەكەی كرد بۆ بردنەوەی یارییەكی دیكە و نزیكبوونەوە لە گەیشتن بە مۆندیال.
ئەرجەنتین لە پلەی یەكەمی ریزبەندی هەڵبژاردەكانی ئەمریكای باشوور بووە خاوەنی 22 خاڵ و بە جیاوازیی 3 خاڵ لە پێش هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیای دووەمە.

#وەرزش

بابەتە پەیوەندیدارەکان