لە میدیای عەرەبییەوە

11:46 - 2024-10-16
جیهان
43 جار خوێندراوەتەوە

سودانی کارەکانی یونامی بەرز دەنرخێنێت


نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی  سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند: سەرۆک وەزیران چاوی بە محەمەد ئیحسان نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق کەوت  و ستایشی  ئەو کار و خزمەتگوزارییانەی کرد کە لە ماوەی چەند ساڵی پێشوودا «یونامی»  پێشكەشی عیراقی کردووە. لەهەمانکاتیشدا باسی  پەیوەندیی عیراق و  رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کراوە لە پێش هەمووشیانە لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
الصباح

 

ئەمریکا سیستمی دژە موشەک بە ئیسرائیل دەدات


بات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا «پەنتاگۆن» رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی سەرۆک جۆ بایدن، رێگەی داوە بە لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا، کە سیستمی موشەکی جۆری «ثاد» و لەگەڵ تیمێکی سەربازی تایبەتی ئەمریکی، بنێرێت بۆ ئیسرائیل. ئەمەش بۆ پشتگیرییکردن و بەهێزکردنی سیستمی دژە موشەکی ئیسرائیلی.
الشرق الاوسط

 

 

ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی حزبوڵڵا دەکات


لە پاش هێرشەکەی حزبوڵڵای لوبنانی، بۆسەر یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل لە نزیک شاری حەیفا، دانیال هاغاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: سوپای ئیسرائیل لێکۆڵینەوە دەکات لەبارەی ئەوەی کە چۆن درۆنەکەی حزبوڵڵا هاتۆتە ناو ئاسمانی ئیسرائیل و رادارەکانی ئیسرائیل ئاشكرایان نەکردووەو پێیان نەزانیوە.
cnn

بابەتە پەیوەندیدارەکان