حسێن عەزیز
دانا لەتیف لە راگەیاندنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: هەڵمەتی پاككردنەوەی باراناوەكانی ناو شار و شەقامە سەرەكییەكانی كەلار پێش وادەی باران بارین دەستیپێكردووە، ئەوەش بۆ رێگریكردن لە دروستبوونی لافاو و كۆبوونەوەی ئاو لەسەر شەقامەكان.