دەرفەتی وەبەرهێنانی بیانی لە عیراق 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: دەرفەتی وەبەرهێنان لە عیراق و ئەو پڕۆژە پێشنیازكراوانەی تا ئێستا وەرگیراون 100 ملیار دۆلاریان تێپەڕاندووە.
ئەم قسانەی ئەلسودانی دوای كۆبوونەوەیەكی دێت لەگەڵ وەفدێكی گروپی كۆمپانیاكانی (ئەلسویدی)، كە گروپێكی میسرییە و لە كۆبوونەوەكەدا لەسەر ئەوە رێكەوتوون ئەو گروپە چەند شارێكی پیشەسازی لە بەغدا و دەوروبەری دروست بكات و نەخشەی هەندێك پرۆژەشیان لەو بوارەدا خستەڕوو.
ئەلمەسرا
ئوسترالیا بە بڕی 4.7 ملیار دۆلار چەك لە ئەمریكا دەكڕێت'
حكومەتی ئوسترالیا گرێبەستێكی لەگەڵ ئەمریكادا ئیمزاكرد بۆ كڕینی موشەكی مامناوەند و دوور مەودا بە بڕی 4.7 ملیار دۆلار، تا هێزی دەریایی خۆی پەرەپێبدات.
بە گوێرەی ئەو گرێبەستە، ئوسترالیا موشەكی جۆری (SM-6) لە ئەمریكا دەكڕێت، كە لەسەر كەشتیی جەنگیی جێگیر دەكرێت و توانای خستنەخوارەوەی فڕۆكە و موشەكی جۆری كرۆزی هەیە، ئەم گرێبەستەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی ئۆسترالیادایە بۆ نوێكردنەوەی هێزی دەریایی وڵاتەكە.
CNN
جنسن هۆنگ چووە ریزی 10 دەوڵەمەندترینەكەی جیهانەوە
بە گوێرەی گۆڤاری (فۆرێبس) و ریزبەندیی بۆ دەوڵەمەندەكانی جیهان، جنسن هۆنگ سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئینڤیدیای تایبەت بە دروستكردنی (چیپ)ی ئەلیكترۆنی، سامانەكەی بە رادەیەك زیادیكردووە، كە چۆتە ریزی 10 دەوڵەمەندترین كەسی جیهانەوە.
فۆرێبس دەڵێ: سامانی جنسن 3.2 ملیار دۆلار زیادیكردووە و بەوەش ئێستا خاوەنی 123.6 ملیارە و بەوەش پێش ستیڤ باڵمەری بەڕێوەبەری پێشووی مایكرۆسۆفت كەوت كە خاوەنی 122.4 ملیار دۆلارە.
CNN