بۆ پشتیوانی هەوڵەکانی پاراستنی دارستانەکان و ژینگەى شارى سلێمانی، هونەرمەندی ناسراوی کورد، ماهیر حەسەن پەیامی پاراستنی دارستانەکان و ژینگە بڵاودەکاتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ هونەرمەند ماهیر حەسەن سەردانی هەردوو پڕۆژەى دارستانی ئەزمڕ و گۆیژەى کرد و چاویکەوت بەکرێکار و سەرپەرشتیارانی هەردوو پڕۆژەکە و دەستخۆشی لێکردن کە توانیویانە ماندوونەناسانە ئاگربڕ دروست بکەن.
ماهیر حەسەن پشتیوانی خۆى بۆ کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی دەربڕى کە ئەوپەڕى هەوڵى خۆیانداوە و توانیویانە لە رۆژى یەکى حوزەیرانەوە دەستبکەن بەکارەکانی ئاگربڕ بۆ پاراستنی دارستانەکە لەهەر ئەگەرێکی ئاگرکەوتنەوە.
لە پۆستێکیشیدا لە فەیسبووک، هونەرمەند رایگەیاندووە با هەموان لە خەمی ئەم ژینگە جوانەدابین و پارێزگارى بکەین لە مانەوەى، هیوادارین هاووڵاتیان و لایەنی پەیوەندیدار و دەزگا حکومییەکان هاوکار و پشتیوانی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بن بۆ پاراستنی دارستانەکان لەهەر مەترسی و زیادەڕەوییەک.