پارتی 14 کورسیی لە دەستداوە و گومانیش لەسەر ئەو دەنگە زۆرەی دهۆک هەیە

12:23 - 2024-10-26
کوردستان
275 جار خوێندراوەتەوە

لە خولی نوێی پەرلەمانی کوردستاندا، پارتی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، 14 کورسیی لە دەستداوە و چاودێرانیش گومانیان لەو ئەو دەنگە زۆرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک هەیە.
لە وتارێکدا کە لە بەشی وتاری کوردستانی نوێ بڵاوکراوەتەوە، ئارێز عەبدوڵڵا دەڵێت، پارتی (45) کورسی هەبوو، بەڵام ئێستا  نزيکەی (39) کورسی، واتە (6) کورسی لە دەستداوە، جا با بۆ خۆی هەر بڵێ براوەی يەکەمم!
دەشڵێت، زووتر بەخۆشی بوو بێ يان بە ترشی پارتی هەژموون و دەسەڵاتی بەسەر (11) پەرلەمانتاری پێکهاتەکان هەبوو، بەڵام ئێستا رەنگە بتوانێت هەژموونی خۆی بسەپێنێتەوە سەر تەنیا (3) کەس. واتە لە نوێنەرايەتی پێکهاتەکانيش (8) ئەندامی لە دەستداوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، لە وتارێکی تردا کە هەر لە بەشی وتاری کوردستانی نوێ بڵاوکراوەتەوە،  محەمەد حەمە تەقی دەڵێت، بە بۆچوونی زۆرێک لە لایەنەکان و چاودێرانی سیاسی ئەو دەنگە زۆرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک جێگەی گومانە، زۆربەی ناوچەکانی ئەو پارێزگایە لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیرکراوە و سەدان گوندی ناوچەکە چۆڵ کراون، واتە کەشی هەڵبژاردن لە پارێزگای دهۆک بەهۆی شەڕی سوپای تورکیا و پەکەکەوە ناجۆرە، چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرا، کە کەمترین رێژەی هاووڵاتیان لەو پارێزگایەدا بەشداریی پڕۆسەی هەڵبژاردنیان بکردایه.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #پارتی دیموکراتی کوردستان #هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان