سەرۆكی بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ بۆ کوردستانی نوێ :

بۆ ئەمساڵیش فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

12:36 - 2024-10-31
هەمەرەنگ
52 جار خوێندراوەتەوە

د. ئیبتیسام ئیسماعیل سەرۆكی بنكەی رووناكبیری گەلاوێژ لە لێدوانێكدا بۆ دیجیتال میدیای كوردستانی نوێ رایگەیاند: فێستیڤاڵی گەلاوێژ یەكێكە لە فێستیڤاڵە گرنگەكانی شاری سلێمانی، هەر ئەو پێگەیەش وایكردووە كە یونسكۆ بە شاری سلێمانی بڵێت شاری ئەدەب، چونكە فێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ ماوەی 26 ساڵ بەردەوام بووە.
وتیشی: فێستیڤاڵی گەلاوێژ وەك وێستگە وەرچەرخانێكی گرنگ لەسەر رەوتی ئەدەبی لە سلێمانی كاریكردووە و میواندارێتیی دەیان نووسەری جیهانی و عەرەبی و كوردی لە هەر چوارپارچەی كوردستان كردووە و ئەمساڵیش وەك ساڵانی رابردوو فێستیڤاڵ لە كاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت. 
گەزیزە ئەمیر

بابەتە پەیوەندیدارەکان