״یەكڕیزی و لێكتێگەیشتن״

11:02 - 2022-07-07
کوردستان
485 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ،  سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، پێشوازی لە كلێمنس زێمتنەر كونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، كرد.
لە دیدارێكدا، تاوتوێی بارودۆخی ئێستای عیراق و كوردستان و ناوچەكەیان كرد و سەعدی پیرە، داوایكرد كە وەك چۆن لە هەموو قۆناغەكاندا حكومەتی ئەڵمانیا رۆڵی گرنگی هەبووە لە هاوكاری و پاڵپشتیكردنی حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستاندا، ئێستاش بۆ چارەسەری قەیرانەكان و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە، هاوكار و هەماهەنگمان بن.
لای خۆیەوە، كونسوڵی ئەڵمانیا، پشتگیریی حكومەتی وڵاتەكەی بۆ عیراق و هەرێم دووپاتكردەوە و رایگەیاند: لەگەڵ سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی عیراقداین، كە ئەوەش بە یەكڕیزیی و لێكتێگەیشتنی لایەنەكان دەبێت.

#سەعدی ئەحمەد پیرە

بابەتە پەیوەندیدارەکان