(Creating Short Fiction) كتێبێكی نووسه‌ری ئه‌مریكایی (ده‌یمۆن نایت-Damon knight)ه (1922-2002)، كه مامۆستای كڵاسی چیرۆكنووسین بووه و وه‌رگێڕی ئێرانی (مهدی فاتحی) به (داستان نویسی نوین) ته‌رجه‌مه‌ی كردووه و ماناكه‌شی (خوڵقاندنی كورته‌چیرۆك)ه. ئه‌م كتێبه زۆر وانه‌ی گرنگی تێدایه بۆ چیرۆكنووسان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چیرۆكی نوێ بنووسن، لێره به‌دواوه هه‌وڵده‌ده‌م به‌ش به‌ش ئه‌م كتێبه ته‌رجه‌مه بكه‌م و بڵای بكه‌مه‌وه.
لە فارسییەوە: محەمەد کەریم
ده‌رچوون له قۆناغی یه‌كه‌م
ئه‌گه‌ر له قۆناغی یه‌كه‌می نووسه‌ریدایت و ده‌ته‌وێت لێی ده‌رچیت، ئه‌م رێوشوێنانه‌ی خواره‌وه به‌كاربێنه:
به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌یاڵت به‌كاربێنه نه‌ك ناوكی ناوه‌نده‌كه‌ی. له سه‌ره‌تادا وه‌كو شه‌تره‌نجركردنه له‌گه‌ڵ خۆت (زۆر مایه‌ی ره‌زامه‌ندی نییه، به‌تایبه‌تی كاتێك رووبه‌ڕووی خۆت ده‌بیته‌وه). له‌م كاته‌دا فێری ئه‌وه ده‌بیت بوار به كاره‌كته‌ره‌كه‌ت بده‌یت خۆی هه‌ڵسوڕێت، بۆ نموونه به خه‌یاڵ وا وێنای بكه كه بوویته‌ته میراتگری تاج و ته‌ختی به‌شێكی بچووكی پاشایه‌تی باڵكان، جلی سوورت له‌به‌ر كردووه و له‌ناو گۆرانی ئه‌و كیژۆڵانه‌دا كه به گه‌نجی و جوانی تۆ سه‌رسامبوون گه‌مارۆ دراویت. ئێستا یه‌كێك له‌و كیژۆڵانه هه‌ڵبژێره و به‌شی دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌مه بكه. له چاوی ئه‌وه‌وه سه‌یری خۆت بكه، ببینه ئه‌و چۆن له كه‌سێكی تازه‌پیاكه‌وتوو راده‌مێنێت. هه‌موو ئه‌و شتانه پاش ماوه‌یه‌ك له خه‌یاڵت ده‌چێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام تۆ سه‌ره‌تایه‌كت بۆ چیرۆكه‌كه‌ت دۆزیوه‌ته‌وه.
نووسه‌ری، زیاتر سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه راده‌كێشێت كه كاره‌كته‌ری خه‌یاڵی زۆر له ناخی خۆیاندا حه‌شار ده‌ده‌ن. وه‌كو كاره‌كته‌رێك كه له كاتی رۆڵه‌كه‌یدا، ته‌كنیكه‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه. له راستیدا به‌شێك له نووسه‌ری خۆشاردنەوەیە. ئێمه هه‌موومان له پشت كاره‌كته‌ره‌كانمانه‌وه خۆمان حه‌شار ده‌ده‌ین، به‌ڵام نووسه‌ری شێوازێكی ئاشكراكردنی خوده هه‌ر كه‌سێك له ئێمه ئازایانه و به خۆشبه‌خش ده‌یكه‌ین، یان له راستیدا به‌بێ هیچ شه‌رمێك و به‌پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زووی خۆمانه‌وه خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین. نووسه‌رانێكی گه‌نج كه هه‌وڵده‌ده‌ن گێژی و جوانی و عه‌قڵ له خۆیان نیشان بده‌ن، وه‌كو ئه‌و مناڵانه وان كه خۆیان له پشت قه‌فه‌زێكی ئاسنه‌وه حه‌شار ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناتوانن هه‌موو به‌ده‌نی خۆیان بشارنەوە. هه‌موو ئه‌م خه‌یاڵه نێرگسیانه بۆ ئارامكردنه‌وه و رێككردنه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌كه‌مان داڕێژراوه. ئه‌گه‌ر تۆ بوار بده‌یت كه هه‌ر كاره‌كته‌رێك په‌یڕه‌وی خۆی بكات، واته كاره‌كته‌ره‌كه خۆی بێت، هه‌ست به تێكدانی خه‌یاڵی خۆت ده‌كه‌یت و له خۆت ده‌پرسیت بۆچی من ویستم ئه‌و ئیشه بكات.
خه‌یاڵ، گه‌مه‌یه‌كه له ده‌وری كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی كه دواجار خۆتی. ئه‌مه بۆ خه‌یاڵ به‌سووده، به‌ڵام چیرۆك ناتوانێت ته‌نیا گه‌مه‌ی كاره‌كته‌رێكی گه‌وره بێت. چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا هیچ كێشمه‌كێشێكی تیا نابێت. ئه‌وه‌ت له‌بیر نه‌چێت كاتێ تۆ به‌ته‌واوی فێری گه‌مه‌ی چیرۆكنووسین بوویت، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه چیرۆكگێڕانه‌وه هه‌ژێنه‌ر تره و زیاتر مایه‌ی ره‌زامه‌ندییه له خه‌یاڵ. بۆ ده‌رچوون له قۆناغی دوو و سێ ته‌كنیك زۆر گرنگه، كه له به‌شه‌كانی تری كتێبه‌كه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
به‌ڵام بیرت نه‌چێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی له قۆناغی یه‌ك ده‌رنه‌چوویت، ته‌كنیك یارمه‌تیت نادات.
فێربوونی بینین
له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر بینینێكی ئاساییت هه‌بێت، بێگومان پێت وایه پێویستت به فێربوونی بینین نییه بۆ نووسه‌ری، چونكه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌یت كه شاره‌زای نیگاكردن و ته‌ماشاكردنیت. به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین په‌یكه‌رسازان، نووسه‌ران، شێوه‌كاران و به شێوه‌یه‌كی گشتی هونه‌رمه‌ندان به شێوه‌یه‌كی جیاواز له جیهانی ده‌وروبه‌ریان ده‌ڕوانن چونكه «بینین» ته‌نیا تۆماركردنی وێنه نییه، به‌ڵكو راڤه‌كردنیشێتی. به‌م پێیه كاتێك كه‌سێك له پشت كامێراوه نییه، هیچ نابینرێت، یانی كاتێك وه‌رگر نه‌بێت په‌یامیش نییه. مرۆڤێك كه خاوه‌نی ده‌زگایه‌كی بینینی ساغ و سه‌لیم بێت ده‌توانێت هه‌موو خاسیه‌ته‌كانی كامێرای هه‌بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌توانێت ببینێت.
له چیرۆكی «پاشنیوه‌ڕۆی مه‌رگهێنه‌ر»ی هه‌مه‌نگوایدا سه‌باره‌ت به‌و «گاباز-ماتادور»ه‌ی رانی بریندار بووه، ئاوا نووسراوه:
«كاتێ وه‌ستا من به دیقه‌ت سه‌یرمكرد، په‌ڵه‌یه‌كی خۆڵەمێشی به‌سه‌ر پانتۆڵه تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه بوو، قووڵتر كه سه‌یرم كرد له كه‌فه‌ڵی هه‌تا ئه‌ژنۆی ئێسقانم بینی. خۆی به سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یری قاچی ده‌كرد و به ده‌ست گرتبووی، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك یارمه‌تی بدات و بیبات بۆ خه‌سته‌خانه.»
هاوڕێ گابازه‌كه‌ی هه‌مه‌نگوای زۆر خوێنساردانه ره‌فتاری ده‌كرد چونكه كه‌سێكی پڕۆفیشناڵ نه‌بوو، له‌و ساته‌وه‌خته‌دا ته‌نیا به‌سه‌رسوڕمانه‌وه له خۆی رامابوو، هه‌مه‌نگوای نووسیوێتی: «ئه‌و نه‌بوو به گاباز، چونكه زیاتر له گابازی حه‌زی له خۆكوشتن بوو، به‌ڵام ئه‌و رووداوه یه‌كێك بوو له خه‌ون و ره‌فتاری رۆژانه‌م، هه‌ربۆیه هه‌وڵم دا هه‌ر شتێكم دیوه بیهێنمه‌وه یادم، به‌ڵام زۆر له شته‌كان له مێشكمدا سڕرابوونه‌وه، تا دوای چه‌ند رۆژێك ئاخری توانیم هه‌ست به هه‌موو لایه‌نه‌كانی بكه‌م. كه وه‌ستا ره‌نگی سپی بوو، روخساری پیس بوو، ماسولكه‌ی رانی هه‌تا ئه‌ژنۆی شه‌قی بردبوو. تاریكی و پیسی پانتۆڵه‌كه‌ی ورده ورده وه‌كو سپێتی ئێسقانی رانی لێهاتبوو كه قابیلی ته‌حه‌مول نه‌بوو، ئاوی چاوی ده‌برد.»
سه‌رنج بده دروستكردنی وێنه‌یه‌ك به مانای تایبه‌تی گرنگ نییه چونكه «چه‌مك» و «زانیاری» و «جوانی» چه‌ند به‌شێكی هاوشێوه‌ن و به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ستن. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر به‌شێكی بچووكی ئیشێكی هونه‌ری جیابكه‌یته‌وه و سیستمه‌كه‌ی تێك بده‌یت، دووباره به رێكه‌وت له ته‌نیشت یه‌كه‌وه دایان بنێیته‌وه بێگومان شێوه‌یه‌ك یان چه‌ند وشه‌یه‌كی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ و ناشیرینی لێ دروست ده‌بێت.
سەبارەت بە گرنگیی وێنە
من دوای ته‌واوكردنی خوێندن نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ سه‌باره‌ت به وێنه‌كێشان خوێندمه‌وه و هێشتا پێم وایه وه‌كو وێنه‌كێشێك سه‌یری چوارده‌وری خۆم ده‌كه‌م. دره‌خت به‌لای منه‌وه وه‌كو ته‌لارێكی ته‌واو وایه، پڕه له پێچاوپێچی جوان و چێژبه‌خش، پڕه له پێكهاته‌ی جوانی ره‌نگه‌كان. له‌وانه‌یه رووه‌كناسێك دیدێكی ته‌واو جیاوازی هه‌بێت بۆ دره‌خت و به دیدی تایبه‌تی خۆی سه‌یری بكات و كاتێك دارتاشێك دره‌ختێك له ماڵی دراوسێكه‌یدا ده‌بینێت لای خۆیه‌وه حسابی ئه‌وه بكات چه‌ند ته‌خته‌ی باشی تێدا ده‌بێت، كه‌وانته‌ر دروستكه‌ر له‌و خه‌یاڵه‌دایه پاش ئاماده‌بوون و توێكڵ لێكردنه‌وه و پاكردنه‌وه‌ی دره‌خته‌كه، چ نه‌خش و نیگارێك له‌سه‌ری جوانه. به مناڵی دره‌ختم هه‌ر به دره‌خت ده‌زانی و هیچ حه‌زو ئاره‌زوویه‌كم بۆی نه‌بوو جگه‌له لقه به‌رزه‌كانی كه پیایاندا سه‌رده‌كه‌وتم میوه‌م لێده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئێستا لای په‌نجه‌ره‌ی موبه‌قه‌كه‌مانه‌وه دره‌ختێكی یاسه‌مینم رواندووه كه باڵنده‌ی بچووك له‌سه‌ری ده‌نیشنه‌وه و دان ده‌خۆن، من هه‌موو به‌یانییه‌ك یه‌ك سه‌عات یان زیاتر داده‌نیشم و ته‌ماشایان ده‌كه‌م. لقه جوان و ره‌نگینه‌كانی، نه‌خش و نیگاری ئاڵۆزی ئه‌و جوانیانه‌یه كه من هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌ستم پێنه‌كردبوون. هه‌ر بۆیه مێزی ئیشكردنه‌كه‌م له لای په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه داناوه كه دره‌خته‌كه‌م له‌به‌ر چاو بێت. كاتێ سه‌باره‌ت به وێنه‌كێشانی دره‌ختی یاسه‌مین بیرده‌كه‌مه‌وه، هه‌ست به ئاڵۆزییه‌كانی به‌شه‌كانی داره‌كه ده‌كه‌م، چه‌مانه‌وه‌ی ئه‌و لقانه ده‌بینم كه له قه‌ده‌كه ده‌رچوون، ئه‌وه‌ش ده‌بینم كه ئه‌م لقانه زیاتر له لق و سه‌رلقه‌كانی دیكه گه‌شه ده‌كه‌ن. به‌شێك له لقه‌كان له قه‌ده‌كه جیاده‌بنه‌وه ته‌واو دیارن، به‌جۆرێك كه لقه‌كانی خواره‌وه ئه‌ستوور و لقه‌كانی سه‌ره‌وه باریكن. كاتێ لقه‌كان به‌ڕاده‌یه‌كی نه‌زانراو گه‌شه ده‌كه‌ن، ده‌وه‌ستن و ئیتر گه‌شه ناكه‌ن، زۆر شت ده‌بێته هۆی گه‌شه نه‌كردنیان. یاسه‌مین دره‌ختێكه لق و گه‌ڵای زۆره كه هه‌ریه‌كه‌یان گه‌شه‌كردنێكی دیاریكراویان هه‌یه.
كاتێك خوێندكاری ره‌سم بووم، گوزارشتێكی جیاوازم هه‌بوو بۆ ئه‌م بابه‌ته، پێم وابوو ته‌نیا ده‌بێت فێری ئه‌وه بیت چۆن ره‌سم بكه‌یت. به‌ڵام زۆر زوو تێگه‌یشتم بۆ ئه‌مه ناچارم فێری شێوازی جیاجیا بم، كه بۆ به‌وردی وێنه‌كێشان پێویسته. تۆش هه‌وڵبده مێشكت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا رابهێنیت له ورده‌كاریی تێبگات، ئه‌وسا زیاتر چێژ له تێگه‌یشتن ده‌بینیت. دۆزینه‌وه‌ی یاسای سروشت و رێكخستن و پێكه‌وه به‌ستنی له‌گه‌ڵ گشتێكدا، نه‌ك ته‌نیا بۆ زانایان به‌ڵكو بۆ وێنه‌كێشان، په‌یكه‌رسازان، موزیكزانان و نووسه‌رانیش چێژبه‌خشه. ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێك له‌و جۆره بیركردنه‌وانه یان پیشانه‌ت هه‌یه، به ئاسانی له قسه‌كه‌م تێده‌گه‌یت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سروشت و یاسای سروشت وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه وایه، بە ته‌ماشاكردنی دیمه‌نه‌كانی سروشت هه‌ست ده‌كه‌یت چاوانت ده‌كرێته‌وه یان مووت كرژ ده‌بێت. (ئه‌و شته‌ی كه هه‌ندێك كه‌س له كاردانه‌وه‌یدا ده‌ڵێن: ئای یان وه‌ی!)
چیرۆک‌نووس دەبێت فزوڵ بێت
به‌ڕای من ئه‌م هه‌سته له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیانێكی هاوشێوه‌مان هه‌یه به‌لامانه‌وه چێژبه‌خشه. چونكه ئه‌و ژیانه‌ی له به‌شه‌كانی سروشتدا ده‌یبینین چێژمان پێده‌به‌خشێت. ئه‌م چێژه له كه‌شفكردن یان له‌و خۆشحاڵییه ساده‌یه‌دایه كه له فزولیه‌تدا بۆمان دروستبووه. یان له‌وانه‌یه ئاڵۆزییه تایبه‌تییه‌كانی پێكهاته‌ی به‌ده‌نمان ببێته هۆی ئه‌و هه‌سته. پشیله‌كه‌ی من زۆر فزوله بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی من بزانێت. له ماڵه‌وه هه‌تا به هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌دا تێنه‌په‌ڕێت كه پیایاندا تێنه‌په‌ڕیوه ئارام نابێته‌وه. ئه‌م فزولیه‌ته بۆ ئێمه گه‌لێك به‌های نه‌مری هه‌یه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به پشیله دڵنیا نیم. چونكه ئه‌و شتانه‌ی ئێمه كه‌شفیان ده‌كه‌ین له‌وانه‌یه هه‌ر بۆ خۆمان و مرۆڤانی تر به‌سوود بن.
كورته‌چیرۆك، وه‌كو باقی شێوه‌كانی تری هونه‌ر نییه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م بواره‌دا ئیش ده‌كه‌ن ده‌بێت باكگراوندێكیان هه‌بێت. خه‌یاڵی ئێمه هه‌میشه له ژیانی ئاساییمانه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت و كاره‌كته‌ره‌كان هه‌میشه مرۆڤ نین، هه‌ندێ جار له‌وانه‌یه كه‌روێشك بن. یان رووه‌ك یان ته‌نانه‌ت ره‌گه‌زێكی سروشت بن وه‌كو كاره‌كته‌ری چیرۆكه‌كه‌مان بخرێنه‌ڕوو. به‌ڵام تۆ له‌م جۆره كاره‌كته‌رانه‌دا نا‌توانیت هه‌ست وه‌كو ئه‌وه‌ی له مرۆڤدا هه‌یه، بدۆزیته‌وه. به‌م پێیه هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له زانست و هونه‌ردا بایه‌خیان پێده‌درێت بۆ نووسه‌ری پێویستن.
به وردبوونه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ست ده‌كه‌یت خوێندنه‌وه‌ی ده‌روونزانی بۆ نووسه‌ر به‌شێكی بچووكی ئیشه‌كه‌یه. كاتێك خۆمان بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ین، كه‌مێك زانیاری گشتیمان سه‌باره‌ت به خۆمان هه‌یه. كه هه‌ڵبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی ده‌روونزانی ته‌واو ده‌بێت و ده‌توانین به‌و خوێندنه‌وانه له ره‌فتارمان گه‌لێك شت سه‌باره‌ت به هه‌سته‌كانمان بزانین. به‌ڵام زۆر شت سه‌باره‌ت به كه‌سانی دیمان ناداتێ. (له‌وانه‌یه ده‌روونزانی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه نه‌مانتوانیوه له‌سه‌ر كه‌سانی دی ئه‌زموونی بكه‌ین.) هه‌ڵبه‌ته ده‌روونزانیی قووڵ، وه‌كو ده‌روونزانیی یۆنگ، فرۆید و ئه‌دله‌ر تایبه‌تن چونكه ئه‌مانه به لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌رباره‌ی نه‌ست یارمه‌تییه‌كی زۆرمان ده‌ده‌ن.
پێویست ناکات چیرۆک‌نووس پسپۆڕی چیرۆک بێت
به‌م پێیه ده‌مه‌وێ پێت بڵێم هه‌ر زانستێك كه له ناسینی جیهانی ده‌وروبه‌رت وه‌كو نووسه‌رێك یارمه‌تیت بدات به‌هاداره- مێژووی سروشت، بایۆلۆجی، فیزیا و جیۆلۆجیا. تۆ ده‌بێت زانستێكت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت سوود له زانستی دیكه ببینیت. هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستی من ئه‌وه نییه كه ده‌بێت له هه‌موو بوارێكی جیهاندا پسپۆڕ بیت، به‌ڵكو پێویستت به زانیاری گشتی هه‌یه- زانیاری گشتی ته‌واوی جۆره جیاوازه‌كانی زانست و كاریگه‌رییه‌كانیان. به ده‌ربڕینێكی تر تۆ ده‌بێت توانای تێگه‌یشتنی بواری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زانسته‌كانت هه‌بێت، كه زۆر جار بۆ پسپۆڕێك قابیلی بینین نییه، هه‌ر بۆیه بۆ نووسه‌ری پێویست ناكات له بواری رۆمان و چیرۆكدا پسپۆڕ بیت، به‌ڵام ده‌بێت چیرۆكی زۆر بخوێنیته‌وه. هه‌ندێك له خوێندكاره‌كانم ده‌ڵێن ئێمه زۆر كورته‌چیرۆك ناخوێنینه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن و ده‌چن بۆ سینه‌ما! ئایا تۆ به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی پزیشكی ده‌توانیت ببیت به دكتۆر؟ یان به‌بێ خوێندنه‌وه ده‌رباره‌ی نمایش و ئه‌كته‌ری یان ته‌نانه‌ت به چوون بۆ شانۆگه‌ری ده‌توانیت ببیت به ئه‌كته‌ر؟
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا چیرۆكی یه‌كێك له خوێندكاره‌كانم خوێنده‌وه كه ناچار بووم هه‌ندێك پرسیاری لێبكه‌م، چ شتێك سه‌باره‌ت به چیرۆكه‌كه‌ت ده‌زانیت؟ ئه‌گه‌ر شتێكی لێده‌زانیت شتێكم له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه بۆ باس بكه، ئه‌و چیرۆكه سه‌باره‌ت به سه‌رده‌می ڤیكتۆریا بوو، من دڵنیابووم كه هیچی سه‌باره‌ت به‌و قۆناغه نه‌خوێندبۆوه. من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه تۆ ده‌بێت خۆت له‌و شتانه جیابكه‌یته‌وه كه وه‌رتگرتووه، سه‌باره‌ت به بابه‌تی ئاسانتر بیر بكه‌یته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه باوه‌ڕم وایه هیچ بابه‌تێك بێ په‌یوه‌ندی نییه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی تر، كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست، دره‌ختی یاسه‌مین و شاخه‌كانی جانه‌وه‌رێك په‌یوه‌ندیان پێكه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها چیرۆكه‌كانی جۆن چیور، ئۆكانه‌ر، تۆڵستۆی و ئه‌وانی تر. لێره‌دا جووڵه‌یه‌ك هه‌ست پێده‌كرێت و گه‌ڵایه‌ك كه با له‌سه‌ر لقه‌كان ده‌جووڵێنێت، كه‌واته بێگومان دره‌ختێك له‌وێدایه.
سه‌رچاوه: داستان نویسی نوین. ص 26-32