ژمارە 888 ی ژیانەوە بڵاوکرایەوە

12:36 - 2024-11-11
کەلتور
160 جار خوێندراوەتەوە

ژمارە 888 ی رۆژنامەی ژیانەوە، رۆژی چواری ئەم مانگە بڵاوکرایەوە، کە تێیدا کۆمەڵێک بابەتی تایبەت بە پرسی ژنان لەخۆدەگرێت، لەوانە لە لاپەڕە یەکدا بەیاننامەی یەکێتی ژنانی کوردستان بۆ یادی 35 ساڵەی یەکێتییەکەیان بڵاوکراوەتەوە،  هاوکات لە لاپەڕە دووی رۆژنامەکەدا وتارێکی نووسەر ئاریان ئومێد عارف بە ناوی «رۆڵ و گرنگی رۆژنامەی ژنان لە کۆمەڵگەدا» بڵاوکراوەتەوە، لە لاپەڕە سێی رۆژنامەکەدا وتارێکی چیا یاسین هەر لەسەر یادی یەکێتی ژنانی کوردستانە لەگەڵ بابەتێک باس لە رۆڵی ژن دەکات لە فێستیڤاڵی هەناردا.
هاوکات لاپەڕە چواری رۆژنامەکە وتارێکی لەخۆگرتووە کە نووسەر سازیان شەهید تاڵب لەسەر یادی یەکێتی ژنان نووسیوێتی، بەناوی «راگەیاندن شێوازێکی تر لە خەباتی ژنان» ، لاپەڕە پێنجی رۆژنامەکە گۆشەی گەلاوێژ خان لەخۆدەگرێت بەناوی «گەلاوێژ بیرەوەرییەکانی خۆی ئەنوسێت» جگەلە ناساندی ژنێکی تێکۆشەر.
لاپەڕە شەشی ئەم بڵاوکراوەیە دوو بابەتی گوڵزار فەرەج لە خۆدەگرێت یەکێکیان دیدارێکە لەگەڵ کچە شێوەکار «هەنسک محەمەد». لە لاپەڕە حەوتی رۆژنامەکەدا چاوپێکەوتنێک لەگەڵ شانۆکار هەوار فارسدا کراوە، دوالاپەڕەش بە پۆستەرێکی تایبەت بە یادی 35 ساڵەی یەکێتی ژنانی کوردستان رازێنراوەتەوە.
دڵان سامان

بابەتە پەیوەندیدارەکان