بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری لیوا بەهرام میران ئاوڕەحمان بەگی سیساوە
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراو (لیوا بەهرام میران ئاوڕەحمان بەگی سیساوە)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆتان و کەسوکارو خانەوادەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی