هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کاک جەمال مەلاهۆمەری
بەڕێزان لە خزمانی زەنگەنە
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک ئامانجی کوڕتانم پێگەیشت. بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی سەربەرز و خزمانی زەنگەنە دەكەم كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.
لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان