سیستمی بیمەی تەندروستی لەکاتی نەخۆشکەوتن یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری ، بۆهێزەکانی پێشمەرگە دابیندەکرێت ، لەنەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکاندا چارەسەریان بۆ دەکرێت و ٧٠% ی خەرجیان بۆ دەگەڕێتەوە .
بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی گشتی پێشمەرگە بۆفەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : ئەندامانی هێزەکانی پێشەرگە دەتوانن لەڕێگەی سیستمەکەوە نووسراوێکی راستەوخۆبکەن ،دواتر لەرێگەی لیژنەی تایبەتمەندی پزیشکیەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت ،کەچۆن لەرێگەی نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکانەوا چارەسەر بکرێن .
رەزا ئیسماعیل، ئەوەشی راگەیاندووە ، ئەو پێشمەرگانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، بە سیستمی بیمەی تەندروستی بەشێک لە چارەسەرەکانیان وەردەگرن و هەر پێشمەرگەیەک رێگەپێدانی پێشوەختەی هەبێت بۆ چارەسەرکردن، تاوەکو رێژەی ٧٠% گەڕانەوەی خەرجی بۆ دەکرێت و ئەوانەشی رێگەپێدانیان نییە لە رێگەی لیژنەی پزیشکییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و تاوەکو ٢٥% ی تێچووەکەی بۆ دەگەڕێتەوە .
فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەشڵێت، سیستمی بیمەی تەندروستى لە داهاتوویەکی نزیکدا فراواندەکرێت و ئەندامانی خێزانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە و دەتوانن لێی سوودمەندبن.