حەیدەر مەنتك
ساڵی 1986زستانێكی سه‌ختی هه‌بوو، سه‌خت و تووش له به‌فر و باوبۆران، سارد و به‌سته‌ڵه‌ك، هه‌ور به‌رده‌وام یه‌خه‌ی سه‌فینه شێته‌كه‌ی خۆشناوانی ده‌گرت و توڕه توڕه هه‌رچی لێزمه‌ی په‌نگخواردووی ناخی بوو ده‌یبارانده‌سه‌ر سولاوك و ناوداروكان و گونده‌كانی دامێنی سه‌فین، له‌وێشه‌وه بریسكه‌ی هه‌ور و تووڕه‌بوونه‌كانی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌نارده سه‌ر ده‌شته‌كانی شه‌مامك و قه‌راج.
ئه‌وێ رۆژێ، پێشمه‌رگه‌ی تیپه‌كانی 85ی به‌ڕانه‌تی و 87ی قه‌ره‌چوغ و 86ی ده‌شتی هه‌ولێر، له‌و شه‌وه سه‌خت و پڕ باوبۆرانانه‌دا، له‌و شه‌وه تاریك و ئه‌نگوسته‌چاوانه‌دا شه‌ویان ده‌كرده مه‌یدانی مه‌ردان و به‌هه‌ق ئیتر شه‌وه‌كه (شه‌وی پێشمه‌رگه‌یه)بوو، وه‌ك ئه‌سا باوبوو هه‌ر شه‌وێك نووته‌ك و بێ ده‌ره‌تان بوایه ده‌وترا شه‌وی پێشمه‌رگه‌یه، واتا به‌س له ئیراده و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌وه‌شایه‌وه ئه‌و شه‌وه له ده‌ره‌وه بێت و بۆ خه‌مه‌كانی نیشتمان خۆی بكاته قوربانی.
به‌ڵێ، كام شه‌و و رۆژێك سه‌خت بوایه پێشمه‌رگه له‌وكاته‌دا هێرشیان ده‌كرده سه‌ر دوژمنی داگیركه‌ر و دوژمنی خۆسه‌پێن، نه‌یانده‌هێشت رۆژگاره‌كانیان به ئارامی و شه‌وه‌كانیشیان به ئاسوده‌یی تێپه‌ڕێنن، چونكه ئه‌وان داگیركه‌ری سه‌ر دڵی خاك بوون و هه‌ر ده‌بوو كوڕانی ته‌نگانه لێیان راپه‌ڕن و ده‌ریانپه‌ڕێنن، نموونه‌ی ئه‌و نه‌به‌ردیی و چالاكیانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆرن، یه‌كێك له‌وانه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زنجیره‌یه‌ك ره‌بایه‌ی رژێم بوو له شه‌وێكی تۆفاندا، شه‌وێك بوو كه ته‌نیا و ته‌نیا پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی ده‌یانتوانی چالاكی تێدا ئه‌نجام بده‌ن.
ئێواره‌ی رۆژی 20/2/1986، پێشمه‌رگه‌كانی تیپی 85ی به‌ڕانه‌تی ئه‌و چالاكییه‌یان ئه‌نجامدا و ده‌ستی شۆڕشگێڕییان له دوژمنی داگیركه‌ر وه‌شاند.
ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌بوو، داستانێك بوو هه‌ر له پێشمه‌رگه و كوڕانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌وه‌شایه‌وه، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه دوژمنیان تووشی شۆك كردبوو، هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ش پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و خۆڕاگر و به‌هیممه‌ت (هونه‌ر ماستاوه‌یی) بوو كه له‌و داستانه‌دا گه‌یشته كاروانی نه‌مران.
شه‌هید هونه‌ر گه‌نجێكی رۆح سوك و خۆشه‌ویستی ناو هاوڕێكانی بوو، ئازا و به بیروه‌باوه‌ڕبوو، گۆشكراو و په‌روه‌رده‌كراوی رێكخستنه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو، هه‌ر بۆیه له هه‌ر ئه‌رك و فه‌رمانێك كه پێی ده‌سپێردرا، بێ كه‌موكووڕیی جێبه‌جێی ده‌كرد.
له شه‌ڕ و نه‌به‌ردییه‌كانیشدا به وره و خۆڕاگرانه به‌شداریی ده‌كرد و هێرشی ده‌برده سه‌ر سه‌نگه‌ر و مۆڵگه‌كانی دوژمن.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هیدی نه‌مر ساڵح مه‌ولود نادر عه‌زیز ناسراو به هونه‌ر ماستاوه‌یی، له‌دایكبووی ساڵی 1966ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ و كوردپه‌روه‌ریی (گوندی ماستاوه)ی ناحیه‌ی شه‌مامكی پارێزگای هه‌ولێره.
ساڵی 1982 په‌یوه‌ندیی كردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه و
ساڵی 1982 بووه به پێشمه‌رگه له تیپی 83ی هه‌ورێ، ئه‌وكاته‌ی بوو به پێشمه‌رگه خوێندكاری دوا قۆناغی ئاماده‌یی بازرگانی بوو.
دواتر له كه‌رتی 1ی شه‌مامك- تیپی 85ی به‌ڕانه‌تی درێژه‌ی به پێشمه‌رگایه‌تی داوه.
به‌شداریی ده‌یان داستان و چالاكیی كردووه، ئازایانه رۆڵ و جێگه ده‌ستی دیاربووه له هه‌موو چالاكییه‌كاندا و جارێكیش برینداربووه له ئازادكردنی بێتواته‌دا.
رۆژی 20/2/1986 له نه‌به‌ردییه‌كدا له دامێنی چیای سه‌فین شه‌هید كرا و بووه دووه‌مین شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌كه‌ی.
هه‌زار سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هید هونه‌ر ماستاوه‌یی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریی كورد و كوردستان.