خالید عەبدوڵڵا محەمەد هەمەوەندی*
شه‌هیدبوون پیشه‌ی قاره‌مانانه، یه‌كێك له‌و قاره‌مانانه‌ش شه‌هیدی نه‌مر دكتۆر كاوه‌یه كه ناوی ته‌واوی عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌ده و ساڵی 1960 له كۆیه له‌دایكبووه، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی پزیشكیی به‌غدایه.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1978 په‌یوه‌ندیی كردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه و دوای ته‌واوكردنی خوێندن، له ساڵی1980دا بۆته پێشمه‌رگه.
له‌كاتی خوێندنیدا خاوه‌ن هه‌ڵوێستی جوامێرانه و به‌رچاو بووه له به‌گژداچوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی رژێمی به‌عس و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی، بۆیه چه‌ندینجار گیراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه، یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م قاره‌مانه له دۆڵی پڵنگان دامه‌زرا و له‌دوای گواستنه‌وه‌شی بۆ تیپی 93ی كۆیه، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تری له گوندی (كانی كورده)ی كۆیه به‌ناوی (نه‌خۆشخانه‌ی دكتۆر خالید)ه‌وه كردووه، كه ببووه پشتوپه‌نای هێزی پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه.
دكتۆر كاوه وردبین و دووربین و رووناكبیر بوو، ببووه سه‌رچاوه‌ی جۆشدان و گیانی خه‌باتگێڕی بۆ پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر، به‌مانای وشه پێشمه‌رگه‌بوو، هه‌م چه‌ك به‌ده‌ست و هه‌گبه به‌كۆڵ بوو، له‌سه‌رجه‌م چالاكییه پێشمه‌رگه‌ییه‌كانی تیپه‌كه‌یدا به‌شداریی كردووه و له ریزی پێشه‌وه‌دا بووه، به‌هۆی ئه‌مه‌وه هه‌میشه هاوسه‌نگه‌ره‌كانی وره‌یان به‌رزبووه و خۆشی له‌كاتی هێرشه‌كاندا وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك ره‌فتاری كردووه، چالاكییه‌كانی قه‌ندیل و بۆتی و دوڵی هیران و نازه‌نین و هه‌یبه‌سوڵتان و چنارۆك و شیوی ساماڵ و چه‌ندجاره‌ی نه‌به‌ردییه‌كانی دۆڵی كانی وه‌تمان و زۆر داستانی تر، شایه‌تی بۆ ئه‌م قاره‌مانه ده‌ده‌ن.
شه‌هید دكتۆر كاوه پێشمه‌رگه‌یه‌كی ده‌ست و دڵ و داوێن پاك بوو، چاونه‌ترس و وره به‌رز و وره به‌خش وخاوه‌ن هه‌ڵوێست بوو.
دوا چالاكیی كه به‌شداریی تێداكرد، داستانه‌كه‌ی گوندی كانی وه‌تمان بوو له رۆژی 19/11/1985دا.
له‌و رۆژه‌دا، 17 پێشمه‌رگه‌ی تیپی 93ی كۆیه به فه‌رمانده‌یی ره‌هبه‌ری سه‌ید برایم هێرشیان كرده سه‌ر كاروانێكی گه‌وره‌ی سوپای رژێمی به‌عس، زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری گیانی و ماڵی به‌ر دوژمن كه‌وت، 19 ئیڤا تێكشكا، یه‌كه‌م ئیڤا له‌ناوه‌ڕاستی جاده‌كه و به ده‌ست و به گولله R.B.Gی شه‌هید دكتۆر كاوه تێكشكا، پێشمه‌رگه ده‌ستكه‌وتی زۆری هه‌بوو له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، له دوا چركه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا دكتۆر كاوه شه‌هیدكرا و به‌خوێنی گه‌شی خۆی داستانه‌كه‌ی نه‌خشاند.
هه‌زار سڵاو له گیانی پاكی شه‌هید دكتۆر كاوه و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریی كوردستان.
رێكه‌وتێكی سه‌یره، شه‌ڕه‌كه له 19ی مانگ بوو، 19 ئیڤاش تێكشكێندران، له هه‌مان ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی دكتۆر كاوه‌دا و له 19/11/1997 ئامینه‌خانی دایكی كۆچی دوایی كرد.
*برای شەهید دكتۆر كاوە