داهاتی نانەوتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە حەوت ملیار دینار کەمیکردووە

11:28 - 2024-11-22
کوردستان
81 جار خوێندراوەتەوە

  داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی  سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە ٦٨٢ ملیۆن دینارەو بەراورد بە هەفتەی رابردوو حەوت ملیار دینار کەمیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت كە چاودێری داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان دەكات، بڵاویكردەوە، داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیە واتە لە ١٦ی ١١ ەوە تا ئەمڕۆ، زیاتر لە پێنج ملیار و ٦٨٢ ملیۆن و ٤٨٧ هەزار دینار بووە كە ٧٥%ی نەختینە و ١٨%ی چەك بووە.

 
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەڕێژەی ٥٨% واتە بەبڕی حەوت ملیار دینار كەمیكردووە، كە لەو هەفتەیەدا داهاتەكە زیاتر لە ١٣ ملیار دینار بووە.


هاوكات بەپێی ماڵپەری شەفافیەت، داهاتی نانەوتی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، زیاتر لە ٨١٣ملیار و ٧٥٦ملیۆن دینار بووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو زیاتر  ٣٠% كەمیكردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان